به‌رێوه‌به‌رایه‌ته گشتیی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕێنوێنى تایبه‌تى بۆ خۆپاراستن له هه‌وره برووسكه بڵاو كرده‌وه و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان بپارێزن.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى هه‌وره برووسكه‌وه چه‌ندان كه‌س ده‌بنه قوربانى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له ناو شاره‌كان نین، له ماوه‌ى ڕابردوویش چه‌ندان سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات به‌هۆى هه‌وره برووسكه‌وه مردن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ئاگادارییەکیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته هاووڵاتییان له‌كاتى هه‌وره برووسكه‌دا پارێزگارى له خۆیان بكه‌ن به‌پێى چه‌ند ڕێنوێنییه.
له ڕێنوێنییه‌كاندا هاتووه، پێویسته دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە و لە ژێر یان نزیك دارێكی درێژ دوور بكەوە و لە شوێنی بەرز مەوەستە.
له ڕێنوێنییه‌كاندا هاتووه، ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دوور بكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیە و هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت و تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، وە ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە یان لایەنی كەم دابنیشە و نەڕۆیت.