بەناوبانگترین ڕۆژنامەی
دانیمارک سارا عومەر و نۆ کەسایەتی ترى بۆ خەڵاتی کاریگەرتین کەسایەتی ساڵ کاندید كرد لهو وڵاته.
ڕۆژنامەی دانیمارکی" بێرلینگسك" له دانیمارك خانمە نووسەری کورد سارا عومەرى بۆ براوەی خەڵاتی کاریگەرتیین کەسایەتی ساڵی 2018ى دانیمارک لە پاڵ نۆ کەسایەتی تردا کاندید كرد كه نووسهرێكى ناودارى كورده و لهو وڵاته دهژیهت.
ئەمەیش لەکاتێکدایە ئەو نۆ کەسەی تر کە کاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتی کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ خەڵکی دانیمارکن و تەنیا خانمە نووسەر سارا عومەر پەنابەرە و خەڵکی وڵاتی دانیمارکە.
ئەم خەڵاتە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەماوەی ساڵی رابردوودا توانیوویانە لە بوارەکانی توانای نووسین و هەروەها ئەدەبی و توانای دروستکردنی جیاوازی لە کۆمەڵگەدا و کەسایەتی و زانست و چەند بوارێکی تردا دیاری دەکرێت.
سارا عومەر لە دایكبووی ههرێمى كوردستانه لە 15 ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی لە دانیمارك دەژیەت، بههۆى بڵاوكردنهوهى ڕۆمانی مردووشۆر كە لە نووسینی خانمە نووسەری كورد سارا عومەرە بوو ناسراو ناوى له ئهوروپا وهك بچووكترین نووسهر بڵاو بوویهوه، كتێبهكهیشى لە كۆتایی ساڵی 2017 بە زمانی دانیماركی چاپ كرا.