پێنج بەهێزترین تانك لە جیهان

:: PM:09:15:13/11/2018 ‌

تانك لەلایەن شارەزایانی سەربازییەوە بە بەهێزترین و وێرانكارترین ئامرازی جەنگ بەتایبەتی لە جەنگی نوێی زەوینی دێتە ژماردن، ئەوەیش بەهۆی ئەو زریپۆشی و پاراستنەی بۆ هێزەكانی پیادە و ئەوانەی لەناویەوەن لەكاتی جەنگەكان دابینی دەكەن، جیا لەوەی وەك سەكۆیەكی گوازراوەی بۆمهاوێژ بە جۆرە جیاوازەكانی كار دەكات.

لە راپۆرتێكی نوێی ماڵپەڕی "میلیتەری تودەی"ی تایبەت بە هەواڵی سەربازی باس لە بەهێزترین جۆرەكانی تانك لەسەر ئاستی جیهان دەكات، ئەوەیش لەسەر بنەمای چەند هۆكارێك لەوانە ئەو پارێزیەی بۆ سەربازان دابینی دەكات و ئاستی ئاگروەشاندنەكەی و وردی ئاراستەكردنی و ئەو چەكانەی هەڵیدەگرێت و بەهێزترین تانكەكان بریتی بوون لەوانەی خوارەوە:

*لیۆپارد 2A7ی ئەڵمانی، خاوەن پەیكەرێكی بەهێز و تەكنیكی نوێیە، هەروە ها توانایەكی خێرای جووڵانەوە و وەڵامدانەوەی چەكی دژە تانكی هەیە، خاوەن بزوێنەرێكی 1500 ئەسپە. 

*K2 بلاك پانسەری كۆریای باشوور، ئەو خاوەن زۆریپۆشی بەهێزكراو و زیادكراوە و بەرگەی گولەی تۆپی عیار 21 ملیم دەگرێت، جیا لەوەی خۆی تۆپی "ئێل55"ی هەڵگرتووە، ئەو خاوەن سیتەمێكی خۆپاراستنی كارایە و دەتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ لە گۆڕەپانی جەنگ بمێنێتەوە، جیا لەبوونی سیستەمێكی ئاگروەشاندنی پێشكەوتوو. 

*MIA2 SEPی ئەمەریكایی، نوێترین مۆدێلی "ئەبرامز M1A2"ی ئەمەریكاییە و بە پەیكەر و زری بەهێزی جیا دەكرێتەوە كە مادەی یۆرانیۆمی تیادا بەكار هاتووە، خاوەن تۆپی عیار 120 ملیم و تۆپی رانمیتاڵە و ئەو تانكە تا 2050 لەلایەن سوپای ئەمەریكا بەكار دەهێنرێت. 

*چالینجەر2ی بەریتانیایی، پارێزراوترین تانكی جیهانە و خاوەن تۆپی 120 ملیمە و مەودای ئاگروەشاندنی دەگاتە پێنج كیلۆمەتر و بەپێی شارەزایان لە رووی تەكنیك باشترینە.

*ئارماتای رووسی، رووسیا ئەو جۆرە تانكەی لە 2015 ئاشكرا كرد و شوێنگرەوەی "تی 90"ە، پەیكەرەكەی لە تێكەڵێك لە پۆڵا و سیرامیك و كانزای تر پێك هاووە و خاوەن سیستەمێكی پێوەندیكردنی پێشكەوتووە و دوژمن بە سەختی شوێنی دەدۆزنەوە، سێ سەرنشینی هەیە و بزوێنەرەكەی 1200 ئەسپە. 













وشە - مه‌حموود ئیسماعیل