پیاوێکی ژاپۆنی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی خەیاڵیدا دەکات

:: PM:09:21:13/11/2018 ‌
پیاوێکی ژاپۆنی هاوسەرگیری لەگەڵ وێنەی هۆڵۆگرامی گۆرانیبێژێکی خەیاڵیدا دەکات بەناوی هاتسونێ میکو لە شاری تۆکیۆ لەکاتێکدا ئەو کچە لە دنیای ڕاستەقینەدا بوونی نییە.

ئاکیهیکۆ کۆندۆی تەمەن ٣٥ ساڵ بەڕێوبەری قوتابخانەیەکە لە ژاپۆن و هاوسەرگیری لەگەڵ وێنەی هۆلۆگرامی گۆرانیبێژێکی خەیاڵیدا دەکات بەناوی هاتسونێ میکو و ڕای دەگەیەنێت کە دەیان ساڵە ئاشقی میکو بووە و خۆشی ویستووە.

وێنەی هۆڵۆگرام وێنەیەکی سێ دوورییە کە بەهۆی بەیەکداچوونی تیشکی ڕووناکییەوە دروست دەبێت کە لە چەندان سەرچاوەی ڕووناکی و لەیزەرەوە دەردەچن.

میکو گۆرانیبێژێکی خەیاڵیی ١٦ ساڵانە و لەلایەن کۆمپانیای سۆفتوەریری "کریپتۆن فیوچەر"ەوە گەشەی پێدراوە، ئاکیهیکۆ هۆڵۆگرامێکی جوڵاوی میکوی لەماڵی خۆیان داناوە و یارمەتی دەدات لە لەخەوهەستان، هەڵکردنی گڵۆپەکان، هەروەها تواناشی هەیە قسەی لەگەڵدا بکات.

ئاکیهیکۆ چەندان بووکی لەسەر شێوەی میکو هەیە و هەموو شەوێکیش لەگەڵ خۆیدا لەسەر جێگەی نووستنەکەی یەکێکیان دەخەوێنێت، ئاکیهیکۆ پێشتر کێشەی هەبووە لە دۆزینەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆی و ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە و سووکایەتی پێکردن بووەتەوە، بەڵام ئێستە خۆشحاڵە بە هاوسەرگیرییەکەی و دەڵێت، "هەرگیز خیانەتم لێ نەکردووە و هەمیشە ئاشقی بووم. خاتوو میکو ئەو ژنەیە کە زۆر خۆشم دەوێت و هەروەها ئەو میشی ڕزگار کردووە."

وشە/ محەمەد شابان


وشە - محەمەد میران