له سنوورى پێنجوێن، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شارۆكه‌كه‌وه، گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى ماسیى سه‌له‌موون كه یه‌كێكه له ماسییه به‌ناوبانگه‌كان، كراوه‌ته‌وه و رۆژانه خواستى زۆرى له‌سه‌ره و كڕیارى زۆرى هه‌یه. به‌گوته‌ى خاوه‌نى پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر هاوكاریى زیاتر بكرێت، به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت به 60 هه‌زار تۆن.
فاڕووق ساڵح خاوه‌نى پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ماسیى سه‌له‌موون له شارۆكه‌ى پێنجوێن، به"وشه"ى راگه‌یاند كه پڕۆژه و جۆری ماسییه‌كه‌ی زۆر باشه و یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "خواردنیش زۆر كه‌م ده‌خوات، هه‌ر ماسییه‌ك له ماوه‌ى ساڵێكدا نزیكه‌ى چوار كیلۆ زیاتر عه‌له‌ف ناخوات، پڕۆتینیشی زۆر كه‌م ده‌وێت، به‌ڵام عهلهفهكهی له كوردستان ده‌ست ناكه‌وێت و ده‌بێ له ده‌ره‌وه به پاره‌یه‌كى زۆر بیكڕم".
ساڵح كه له ساڵى 2009وه سه‌رقاڵى ئه‌م كاره‌یه و ئه‌زموونی باشی كه‌ڵه‌كه كردووه، باس له‌وه ده‌كات كه ماسیی سه‌له‌موون له ساڵێكدا نزیكه‌ى (دوو بۆ دوو كیلۆ و نیو) گه‌وره ده‌بێت و رێژه‌یه‌كى باش ڤیتامینى تێدایه.
"هه‌روه‌ها ئه‌و ماسییه دڕكى نییه و له رووی به‌رهه‌مهێنان و به‌خێوكردنه‌وه، كاتێكى زۆرى پێویسته"، فاڕووق وای گوت و ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه له رووى خاك و كهشوههوایشهوه، پێنجوێن ناوچه‌یه‌كى گونجاوه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه تا ئاستێك هاوكارى كراوین و هیوادارین هاوكاریى كه‌سانى تریش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م جۆره پڕۆژانه زیاتر بكه‌ن و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى تر‌ى هاوشێوه له سنوورى پێنجوێن دروست بكرێن.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی به‌خێوكردنى ماسیى سه‌له‌موون، ئه‌و جووتیاره ئاشكرای كرد، "ئاوى ژێرزه‌وى گونجاوتره بۆ ماسیى سه‌له‌موون، هه‌رچه‌نده زۆر جار له‌به‌رئه‌وه‌ى یاساى ئه‌و وڵاته هى ساڵى 1970ـیه و رێ ناده‌ن بیر هه‌ڵبكه‌نین، بۆیه كێشه‌ى زۆرمان بۆ دروست بووه".
خاوه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ گرنگیدان به ماسییه‌كانی، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆی به‌نداوێكى بچووكی دروست كردووه و بیرێكى بچووكیشی هه‌ڵكه‌ندووه، له‌رێى ئامێرێكى پاڵاوتنه‌وه ئاوى به‌نداوه‌كه ده‌پاڵێوێ بۆ ئه‌وه‌ى زیانى بۆ ماسییه‌كه نه‌بێت. به‌گوته‌ی خۆی "بهنداوهكهم سێ ئینج ئاوى تێدایه و ده‌مه‌وێ بیكه‌م به 60 ئینج، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌توانم به‌رهه‌مى ساڵانه‌م بگه‌یه‌نم به 60 هه‌زار تۆن".
ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا رۆژی 1/11/2018 واته له ماوه‌ى 10 مانگدا، توانیومه 11 تۆن ماسیى سه‌له‌موون به‌رهه‌م بهێنم.
له‌باره‌ى نرخى ماسییه‌كه‌ی فاڕووق ساڵح گوتى، "له‌به‌رئه‌وه‌ى ساڵانه پاره‌یه‌كى زۆرى كاره‌بام بۆ دێته‌وه كه بۆ پڕۆژه‌كه‌م پێویستم به كاره‌بایه، بۆیه كیلۆیه‌كی ده‌ده‌م به حه‌وت هه‌زار دینار، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هاوكاریم بكات و پاره‌ى كاره‌باى پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وا منیش به‌نرخێكى كه‌متر ماسى ده‌ده‌م به هاووڵاتییان".
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ماسی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كى دراوه‌ته "وشه"، زیاتر له 300 پڕۆژه‌ی حه‌وزی به‌خێوكردنی ماسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی دوو هه‌زار تۆن ماسی و هه‌زار و 500 تۆنیش له به‌نداوه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ساڵانه نزیكه‌ى سێ هه‌زار تۆن ماسی هاورده ده‌كرێت. به‌و پێیه هه‌رێمی كوردستان توانای دابینكردنی 45%ی پێداویستی ناوخۆ به ماسی هه‌یه و 55%ه‌كه‌ی تر ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاورده بكرێت.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌م بڕه‌ش له‌گه‌ڵ پێداویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ گۆشتی ماسی یه‌ك ناگرێته‌وه كه ساڵانه خۆی ده‌دات له 80 هه‌زار تۆن.
وشه/ پێنجوێن- رێبین پێنجوێنى