میسی هەوڵی شكاندنی ژمارە پێوانە مێژووییەكەی پێلێ دەدات

:: AM:08:57:14/11/2018 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەم و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە بەو 2 گۆڵەی بەرامبەر یانەی ریال بیتیس لە خولی ئیسپانیا تۆماری كرد، ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی بۆ خۆی تۆمار كرد.

یەكشەمی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە گەڕی 12ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال بیتیس دۆڕا، لەو یارییەدا میسی دوای گەڕانەوەی لە پێكانی شكانی قۆڵی ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و 2 گۆڵیشی تۆمار كرد.

بە تۆماركردنی ئەم دوو گۆڵە، میسی توانی ژمارەی پێوانەیی گێڕد مولەری ئەفسانەی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی تێپەڕێنێ و ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بكات بە 566 گۆڵ، لە كاتێكدا یاریزانەكەی دوایی لە ئەڵمانیا 565 گۆڵی تۆمار كردبوو.

میسی ئێستا بە دووەم ئەستێرە دادەنرێ كە توانیبێتی زۆرترین گۆڵ لە ریزی یانەیەكدا تۆمار بكات دوای پێلی ئەفسانەی پێشووی بەڕازیلی كە لەگەڵ یانەی سانتۆس 643 گۆڵی تۆمار كردبوو.

میسی ئێستا ژمارە پێوانەییەكەی مولەری تێپەڕاندووە و هەوڵ دەدات بۆ یارییەكانی داهاتوو ژمارە پێوانەییەكەی پێلێش تێپەڕێنێ و ببێت بە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین گۆڵ لە ریزی یانەیەكدا تۆمار بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م