ئه‌مساڵ 234 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى شارى سلێمانى تێده‌په‌ڕێت و به‌پێى گوته‌ى شاره‌زایان، ئه‌و ڕۆژه‌ى كه به "14ى تشرینى دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر" دیارى كراوه بۆ یادى دامه‌زراندنى سلێمانى، "ڕاست نییه" و سلێمانى له‌وكاته‌دا دانه‌مه‌زراوه. مامۆستایه‌كى مێژوو رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ یادى دامه‌زراندنى سلێمانى و ساڵانه به هه‌ڵه یاد ده‌كرێته‌وه.
ساڵانه له 14ى تشرینى دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر, به چالاكی جۆراوجۆر یادی دامه‌زراندنی سلێمانی ده‌كرێته‌وه و زۆر شاره‌زای مێژوویی شاره‌كه‌ش دژی ئه‌و رێكه‌وته‌ن و پێیان وایه، سلێمانی له‌وكاته‌دا كه به‌ره‌و وه‌رزی زستانه دانه‌مه‌زراوه و كاته‌كه "لۆجیكی نییه".
كه‌یوان ئازاد مامۆستاى مێژوو له زانكۆى سلێمانى، بۆ "وشه" ڕوونی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى كورد ئه‌وه‌یه كه خه‌مساردین له ئاست مێژووى ڕابردوو. به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، "تا ئێسته نه‌مانتوانیوه به وردى كار له‌سه‌ر مێژووى ڕابردوو بكه‌ین، سلێمانى كه مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه و یه‌كێكه له شانازییه‌كانى میرنشینى بابان، هیچ ده‌قێكى نووسراو و به‌ڵگه‌ى ڕاست نییه كه باس له ڕۆژ یان مانگى دامه‌زراندن و بنیاتنانى بكات، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ساڵى دامه‌زراندنه‌كه‌یه‌تى".
وه‌ك دكتۆر كه‌یوان ده‌ڵێ، هه‌رچى شار له دنیادا دروست كراون، ڕۆژى و مانگ و ساڵى بنیاتنانی ئاشكرا و دیاره، به‌ڵام تا ئێسته مێژووى سلێمانى به ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌وه دیار نییه.
"سلێمانى كه كه‌متر له 250 ساڵه دروست كراوه، به‌ڵگه‌ى دروستكردنه‌كه‌ى نییه، له‌وه‌ش سه‌یرتر 14ى تشرینى دووه‌م دانراوه بۆ یادى دامه‌زراندنى سلێمانى كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ مێژووى دروستكردنی یه‌ك ناگرێته‌وه، چۆن ده‌كرێت شارێك دامه‌زراندنه‌كه‌ى له مانگى 11 بێت كه وه‌رزى باران و به‌فر و سه‌رمایه". ئه‌مه پرسیاری پسپۆڕه‌كه‌ی مێژووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دروست نییه میره‌كانى بابان له‌و وه‌رزى به‌فر و سه‌رمایه هاتبن بۆ سلێمانى و ده‌ستیان به بنیاتنانى شار كردبێت، له كاتێكدا 200 ساڵ پێش ئێسته، له مانگى ئه‌یلووله‌وه باران و سه‌رما ده‌ستى پێ كردووه و له مانگى تشرینى دووه‌م به‌فر باریوه.
ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه له سنووره‌كه‌دا چه‌ندان شاعیر گه‌وره هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هیچ ده‌قێكى شیعرى باسى دامه‌زراندنى سلێمانییان نه‌كردووه. بۆیه سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێ له دیاریكردنی رۆژی دامه‌زراندنی سلێمانی.
دكتۆر كه‌یوان ئازاد پسپۆڕی مێژوو، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دامه‌زراندنى سلێمانى له مانگى ئه‌یلووله‌وه بۆ مانگى نیسان نه‌بووه، چونكه ئه‌و چه‌ند مانگه كه‌شوهه‌وا سارد و به‌فر و بارانه، ده‌كرێ له مانگى نیسان بۆ مانگى ئاب سلێمانى دامه‌زرابێت، ئاخر چۆن ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له قه‌لاچۆلانه‌وه به ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه و هێستر به سه‌رما و به‌فر و باران گوازرایه‌وه؟ بۆیه ئه‌و ڕۆژه ڕاست نییه و چه‌ندان ساڵه یادى سلێمانى به هه‌ڵه كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌زانین میره‌كانى بابان كه‌سى زیره‌ك بوون، له زستاندا ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه".
سلێمانی یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فراوانترین رێژه‌ی دانیشتووانی له‌خۆ گرتووه. له زۆر بواریشدا پێشه‌نگ بووه و هه‌میشه به گژ دوژمنانی كورددا چووه‌ته‌وه.
بابه‌كر دڕه‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دانانى ڕۆژى 14ى تشرینى دووه‌م به ڕۆژى دامه‌زراندنى سلێمانى دوو بۆچوونی له‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه، هه‌ندێك پێیان وایه سلێمانى له مانگى 11 ته‌واو بووه و هاتوونه‌ته شاره‌كه و خه‌ڵكی تێدا نیشته‌جێ بووه، واته پێشتر كارى دامه‌زراندنى كراوه و له مانگى تشرینى دووه‌م ته‌واو بووه، هه‌ندێكیش پێیان وایه له مانگى ئاداره‌وه ده‌ست به بنیاتنانى سلێمانى كراوه.
به‌گوته‌ی دڕه‌یی، "به‌پێى كولتوور و یاسا، خانوو دروستكردن له مانگى ئاداره‌وه ده‌ست پێ ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش سلێمانى له مانگى ئادار ده‌ست به بنیاتنانى كراوه و خۆیشم هه‌مان بۆچوونم هه‌بووه كه سلێمانى له مانگى تشرینى دووه‌م دانه‌مه‌زراوه، بۆیه ئه‌و ڕۆژه‌ی دانراوه ئێمه ته‌نیا یادى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌رج نییه یادى دامه‌زراندن بێت، بنیاتنانى سلێمانى له زستان و باراندا نه‌كراوه، به‌ڵكو پێشتر دروست كراوه و له‌و مانگه‌دا ته‌واو كراوه".
ئه‌وه‌شى گوت، له ساڵى 2000وه كه‌سانى شاره‌زا و شاره‌زایانى مێژوو گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى بڕوایه‌ی ئه‌و ڕۆژه بكرێت به یادى دامه‌زراندنى سلێمانى.
لای خۆیه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى سه‌رده‌مى میجه‌ر سۆن باس له‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن، به‌ڵام قسه‌كه له‌وه‌دایه كه له مانگى نیسانه‌وه ده‌ست به بنیاتنان و دامه‌زراندنى سلێمانى كراوه، له 14ى تشرینى دووه‌م به فه‌رمى وه‌ك شار ناسێنراوه و كراوه‌ته‌وه.
پارێزگار ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له ڕووى مێژووییه‌وه كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سلێمانى به‌رده‌وامه و داوایان له زانكۆى سلێمانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارییان بكات له‌و به‌ڵگانه‌ى له به‌رده‌ستیاندان.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه خۆی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری بواری رۆشنبیریی شاره‌كه بووه، ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌پێى به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان، هه‌مووان باس له‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژى دامه‌زراندن و چوونه ناو سلێمانى، ئه‌وانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه شاره‌كه‌یان بنیات ناوه، دواى ته‌واوبوون ڕۆژه‌ى كردنه‌وه‌كه‌یان كردووه به ڕۆژى دامه‌زراندنى سلێمانى.
وشه/ سلێمانى. هۆشیار عه‌لى