بەرشەلۆنە رێزی لە میسی نا

:: AM:09:55:14/11/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە ئاهەنگێكی بچكۆلانەی بۆ ئەستێرەی یەكەم و كاپتنی تیپەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی رێك خست بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتەكانی باشترین یاریزان و گۆڵكاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا.

دوێنێ سێشەم رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی خەڵاتی باشترینەكانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیای دابەش كرد و تێیدا 2 خەڵاتی دا بە میسی كە ئەوانیش برێتی بوون لە خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵكاری خولەكە.

میسی ئەمە پێنجەمجارە دەبێتە گۆڵكاری خولی ئیسپانیا و ژمارەی خەڵاتە تاكییەكانیشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كرد بە 160 خەڵات.

میسی لەماوەی رابردوودا 5 جار خەڵاتی گۆڵكاری خولی ئیسپانیای پێدراوە لە وەرزەكانی 2009-2010، 2011-2012، 2012-2013 و 2016-2017 لەگەڵ وەرزی رابردوو 2017-2018.

لاپەڕە فەرمییەكان یانەی بەرشەلۆنە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وێنەی میسی لەگەڵ هەر پێنج خەڵاتەكانی گۆڵكاری خولی ئیسپانیایان بڵاو كردبووەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م