ئەم یاریزانەتان بیرماوە.. بەنیازە دووبارە بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا

:: AM:10:33:14/11/2018 ‌

دێڤید ڤیای هێرشبەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی پێشانداوە دووبارە لە خولی ئیسپانیا دەست بە یاریكردن بكاتەوە.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میكاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: یانەی سپۆرتینگ خیخۆن بەنیازە ڤیا بگەڕێنێتەوە یانەكەی دوای 15 ساڵ رۆیشتنی و جێهێشتنی یانەكە لە تەمەنی 21 ساڵیدا لە ساڵی 2003.

جگە لە یانەی سپۆرتینگ خیخۆن، چەند یانەیەكی تریش لە ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەست لەگەڵ ئەم هێرشبەرە تەمەن 36 ساڵییە بكەن، هاندەرانی یانەی ڤالێنسیاش داوایان لە ڤیا كردبوو دووبارە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە گرێبەستەكەی ڤیا لەگەڵ یانەی نیۆیۆڕك سیتی ئەمەریكی ئەم وەرزە كۆتایی دێت، ئەمەش رێگەی بۆ ئاسان دەكات دووبارە بگەڕێتەوە ئیسپانیا.

ڤیا پێشتر لەماوەی ژیانی وەرزشیدا یاریی بۆ چەند یانەیەكی ئیسپانی كردبوو كە گەورەترین یانەكانیش برێتی بوون لە بەرشەلۆنە، ئەتلەتیكۆ مەدرید، ریال زاراگۆزا و سپۆرتینگ خیخۆن و ڤالێنسیا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م