گواردیۆلا زانیاری لەسەر یاریزانێكی یانەی ناپۆلی كۆ دەكاتەوە

:: AM:10:49:14/11/2018 ‌

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی داوای كردووە زانیاری لەسەر یاریزانێكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی پێ بدەن.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میكاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ناپۆلی (ئالان) سەرنجی گواردیۆلای بۆ خۆی راكێشاوە و بەهۆیەوە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی لە هەوڵی كۆكردنەوەی زانیاریین لەسەر ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بكەن.

ئەم یاریزانە بەڕەگەز بەڕازیلییە رۆلی سەرەكی لە یارییەكانی ئەمساڵی یانەی ناپۆلی بەسەرپەرشتی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر پێدراوە و تا ئێستاش بەشداریی لە 16 یاریی یانەكە لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا كردووە.

گواردیۆلا داوای لە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی كردووە زانیاری تەواو لەسەر ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵییە كۆ بكەنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ بدەن.

جگە لە یانەی مانچستەر سیتی، ئالان لەلایەن یانەی چێڵسی ئینگلیزیش داوا كراوە بەتایبەتیش راهێنەرەكەیان ماوریسیۆ ساری كە كاتێك راهێنەری یانەی ناپۆلی بووە شارەزاییەكی باشی لەسەر ئاستی ئەم یاریزانەدا هەبووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م