پله‌ی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان به گشتی له‌م دوو ڕۆژه‌دا نزم ده‌بێته‌وه، ئاسمان له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت و له هه‌ندێك له ناوچه‌كانیشدا باران به لێزمه ده‌بارێت.
بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، پله‌كانی گه‌رمی له هه‌ولێر له نێوان 13 و 24، له سلێمانیش له نێوان 10 و 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بن, ئاسمانیش له هه‌ردوو پارێزگا و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت و له سه‌نته‌ری شاریش باران له دوای نیوه‌ڕۆوه ده‌بارێت.
له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له نێوان 9 و 21 دا ده‌بن، له‌گه‌ڵ بارانبارین له كاته‌كانی شه‌ودا. له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، ئه‌گه‌ری كه‌مێك بارانیش له دره‌نگانی شه‌ودا هه‌یه.
به‌گشتی ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و شه‌پۆلێكی بارانبارین له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات.
بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م، ئاسمانی كوردستان پله‌ی گه‌رما له هه‌ر چوار پارێزگا ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كات، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، بارانبارین زیاد ده‌كات و له هه‌ندێ كات و ناوچه‌دا هه‌وره تریشقه‌ش ڕوو ده‌دات.