ماڵپه‌ڕێكى عێراقى خه‌رجى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات كه له پڕۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2019 بۆیان دیار كراوه.
ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" به به‌ڵگه خه‌رجى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق "سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان" ئاشكرا ده‌كات كه له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 بۆیان دیار كراوه.
له‌وانه سه‌رۆكایه‌تى كۆمار خه‌رجییه‌كه‌ى بریتییه له 53 ملیار و 784 ملیۆن و 364 هه‌زار دینار. سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت خه‌رجییه‌كه‌ى بریتییه له 578 ملیار و 226 ملیۆن و 921 هه‌زار، دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه به ئه‌میندارێتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ناو ده‌برێت 125 ملیار و 856 ملیۆن و 113 هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان 240 ملیار و 246 ملیۆن و 959 هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه خه‌رجى ته‌واوى ده‌زگاكانى تر‌ى به لیستێك بڵاو كردووه‌ته‌وه.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا كرا پڕۆژه یاساى بودجه بۆ حكوومه‌ت ره‌وانه بكرێته‌وه، چونكه زۆر له لایه‌نه‌كان لێى ناڕازین.