به‌رپرسیارانی چێشتخانه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، هه‌لی كاریان بۆ هاووڵاتییان ڕاگه‌یاندووه، بڕیاره بۆ هه‌ر سه‌عاتێك كاركردن 100 دۆلار به كه‌سی وه‌رگیراو بده‌ن.
چێشتخانه‌ی "
Mutts Canine Cantina" له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاندووه، پێویستیان به كارمه‌ندی به‌خێوكه‌ر و چاودێری سه‌گه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك میوانانی چێشتخانه‌كه‌یان نان ده‌خۆن، ئه‌و كارمه‌نده چاودێری سه‌گه‌كانیان بكات و به باشترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان كردووه، خوازیارانی ئه‌م كاره ڤیدیۆ و وێنه‌ی خۆیان له كاتی به‌خێوكردن و چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردنیان له‌گه‌ڵ سه‌گ بنێرن، باشترین كه‌سیش وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌رده‌گیرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش تا هه‌شت هه‌فته ڕاهێنانی كاره‌كه‌ی پێ ده‌كرێت، دواتریش كاره‌كه‌ی به یه‌كجاری و به فه‌رمی له چێشتخانه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا چوار سه‌عات ده‌وام هه‌یه، بۆ هه‌ر سه‌عاتێكیش 100 دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش واته له مانگێكدا 16 سه‌عات كار ده‌كات و هه‌زار و 600 دۆلار وه‌رده‌گرێت.