ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى ده‌كات، عێراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتووه كه خۆراك به ئێران بدات و له به‌رانبه‌ردا گاز و كاره‌باى لێ وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕى وزه به به‌رانبه‌ر خۆراك رێككه‌وتوون.
دوو به‌رپرسى لیژنه‌ى وزه له حكوومه‌تى عێراق بۆ ئاژانسه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، كه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق خۆراك به ئێران ده‌دات و له به‌رانبه‌ریشدا كاره‌با و گاز له ئێران وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و دوو به‌رپرسه عێراقییه روونیان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ئێران به‌م رێككه‌وتنه رازین و لایه‌نى عێراقیش هه‌وڵ ده‌دات ره‌زامه‌ندى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه به‌ده‌ست بهێنێ.
چونكه ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 45 رۆژى مۆڵه‌ت به عێراق داوه تا له‌سه‌ر هاورده‌ى گاز و كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌رپرسه عێراقییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ماوه‌یه كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق شوێنگره‌وه‌ى ئێران بدۆزێته‌وه تا كاره‌باى لێ بكڕێت.
له پێنجى ئه‌م مانگه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند و هۆشداریشى دایه وڵاتان كه چیتر نه‌وت و وزه‌ى تر له ئێران نه‌كڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریكا هه‌شتى وڵاتى له سه‌پاندنى سزاكان جیا كرده‌وه و 45 رۆژ مۆڵهتیشى به عێراق دا.