وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاشكراى كرد، به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان زیاد ده‌كرێت و ئه‌مساڵیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د هاشم عانى
وه‌زیرى بازرگانى عێراق رای گه‌یاند، به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان زیاد ده‌كرێت و ئه‌مساڵیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه وه‌زیرى بازرگانى گوتى، "ئێمه بڕیارمان داوه ئێسته به‌شه خۆراكى مانگێكى رۆنى زه‌یت و شه‌كر له‌مساڵه‌دا زیاد بكرێت، چونكه له سێ ساڵى رابردوو شه‌ش جار به‌شه خۆراكى رۆن و شه‌كر و هه‌شت به‌شى ئارد ده‌درا، به‌ڵام ئه‌مساڵ جارێك زیاتر ده‌درێت".
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مجاره وه‌زاره‌تى بازرگانى دووپات له‌سه‌ر كوالێتى به‌شه خۆراكه‌كه ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى بازرگانى عێراق له
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تى بازرگانى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه بودجه‌ى ته‌رخان كرابوو بۆ پاڵپشتى خۆراك زیاتر بكات.
حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانى عێراق زیاتر له 70 ساڵه به‌شێوازى جیاجیا پێڕه‌وى دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سێ ساڵى رابردوودا جۆرى خۆراكه‌كان كه‌م كرایه‌وه، ئێسته ته‌نیا رۆن و برنج و شه‌كر و ئارد دابه‌ش ده‌كرێت و زۆرجاریش كوالێتییه‌كه‌ى به‌خراپ ده‌زانرێت.