ئه‌مساڵ له سنووری ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی زیاتر له 200 هه‌نگ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌نگانه له‌نێوان هه‌شت بۆ 16 كیلو هه‌نگوینی لێ ده‌رهێنراوه و كیلۆی به 125 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.
سه‌گڤان زێنه‌دین هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ یه به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ له ئاست هه‌رێمی كوردستان ناسراوترین ناوچه‌یه بۆ هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌نگ و ساڵانه هاووڵاتییه‌كی زۆر بو كۆكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگ و هه‌نگوین ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان.
زیاتر گوتى، ئه‌مساڵ سێ هه‌نگ له ناوچه شاخاوییه‌كانی به‌رێ گارێ به‌تایبه‌تی له چیای گاره دۆزراونه‌ته‌وه و یه‌كێك له‌و هه‌نگانه 12 كیلۆ و یه‌كێكى تر 16 كیلۆی هه‌نگوینی سروشتی تێدا بووه و ئه‌مساڵ زیاتر له 200 هه‌نگ له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه ڕای گه‌یاند كه هاووڵاتییانی ناوچه‌كه به دوو مه‌به‌ست ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگ كه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی هه‌نگوین و پووره هه‌نگه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت هه‌نگوینی شاخ ببڕن، ئه‌وا پێویستییان به شاره‌زایه‌كی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دار و ژینگه نه‌كات، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دار ببڕن، به‌ڵكو ده‌بێت دار ته‌نیا كون بكرێت و هه‌نگوین لێ ده‌ربهێنرێت.
نژیار ئامێدی خاوه‌ن بازاڕێكی فرۆشتنی به‌رهه‌مه خوماڵییه‌كانی كوردستانه له ئامێدی به "وشه"ی راگه‌یاند، كیلۆی هه‌نگوینی ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی به تایبه‌تی چیایی گاره به 125 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت و داواكاری زۆریش له‌سه‌ر هه‌یه.
"هه‌نگوینی گاره زۆر ناسراوه و ئه‌وان ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌نگوین له خه‌ڵك ده‌كڕن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشن زیاتر هه‌نگوینی شاخ ده‌كڕن، چونكه زۆر گرانه" فرۆشیاره‌كه واى گوت.
ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ 28 گوندی ئاوه‌دان به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، زیاتر 80% رووبه‌ری ناوچه‌كه شاخاوییه و چه‌ندان چیای گه‌وره و ناسراوی هه‌یه به‌تایبه‌تی چیای گاره، حه‌وت ته‌به‌ق و چه‌ندان چیایی تر.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری