دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكى ته‌رزه ته‌واوى شارى به‌سڕه‌ى له باشوورى عێراق گرته‌وه، به‌پێى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، سپێتى ته‌واوى به‌سڕه‌ى داپۆشیوه.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌دیارده‌یه‌كى كه‌شوهه‌واى ده‌گمه‌ن كه زۆر كه‌م له به‌سڕه رووده‌دات، ته‌رزه‌یه‌كى زۆر باریوه و ته‌واوى شاره‌كه به ره‌نگى سپى داپۆشراوه.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ته‌واوى ناوچه‌كانى شاره‌كه به تایبه‌تى باكورى شاره‌كه باران و ته‌رزه به‌رده‌وامه.
به‌پێى ئه‌و پێشبینانه‌ى كه كه‌شناسى باسى لێوه ده‌كات، ئه‌مساڵ ساڵێكى باراناوى ده‌بێت له ته‌واوى ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وڵات ئه‌گه‌رى لافاوى ترسناك هه‌یه.
له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا لافاو له ئوردن و كوێت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سعوودیه‌ى دا.
شارى به‌سڕه ده‌كه‌وێته باشوورى عێراق، له هاوینى رابردوودا چه‌ندان جار له‌لایه‌ن ده‌زگا كه‌شناسسه‌كانى جیهان به گه‌رمترین شارى دنیا دانرا، كه پله‌ى گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌یدا گه‌یشته 60 پله.
هه‌روه‌ها شاره‌كه ئه‌م ساڵ رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى پیسبوونى ئاو بووه‌وه و به‌هه‌زاران كه‌س به ئاوى پیس ژه‌هراوى بوون.