ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران دوو جۆر نه‌شته‌رگه‌رییان له وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه كرد كه به "چاو پشیله" و " گوێچه‌كه‌ى گوێدرێژ" ناسراون. هاووڵاتییانیش ده‌ڵێن، به‌م بڕیاره حكوومه‌ت خۆى له‌كێشه ئابوورییه‌كان ده‌دزێته‌وه.
له راپۆرتێكى كه‌ناڵى
حوڕه هاتووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران دوو جۆره نه‌شته‌رگه‌رى جوانكاریان له وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه كردووه، به بیانووى ئه‌وه‌ى له گه‌ڵ بنه‌ماكانى ئایینى ئیسلام ناگونجێن.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى یاساى پزیشكى له راپۆرته‌كه‌دا گوتوویه‌تى، دوو جۆره نه‌شته‌رگه‌رى له ئێران ئێسته له بره‌و دایه، ئه‌وانیش تایبه‌تن به گۆڕینى ره‌نگى چاو و شێوه‌ى گوێچكه یه‌كه‌میان به "چاوه پشیله " ناسراوه و ئه‌ویتریان " به گوێچكه‌ى كه‌ر" ناسراوه.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م دوو جۆره له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه چونكه له كه‌ڵ بنه‌ماكانى ئایینى ئیسلام ناگونجێت.
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى چه‌ند سزایه‌كى توندى بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه ئه‌م دوو نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌كه‌میان سزاى گرتنه له 10 تا دوو مانگ، دووه‌میشیان سزاى جه‌ڵده‌یه كه 74 دار له‌و كه‌سه ده‌درێت كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى كردووه.
حوسێن نه‌ورۆزى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دادوه‌رى له په‌رله‌مانى ئێران دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌م سزایانه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌سه‌پێنرن كه ئه‌م دوو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌نیازى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى سه‌ردانى دادگاكان بكه‌ن تا بزانن ئه‌و جۆره‌ى خوازیارن ئه‌نجامى بده‌ن، له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ئایین ده‌گونجێت.
هاووڵاتییان و ژنان به تایبه‌تى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر له‌م بڕیاره‌ى حكوومه‌تى ئێران ده‌گرن و پێیانوایه به‌م بابه‌تانه ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان له كێشه گه‌وره‌كان ده‌دزنه‌وه.