ماوه‌ى پێنج ساڵه كۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە یۆتۆبۆری لە ژێر دروشمی سینەما پەیامێکی مرۆڤدۆستییە، پێنجەمین دیداری فیلمی کوردی لە سوید ساز دەکات، ئه‌مه‌یش دڵخۆشیى لاى هونه‌رمه‌ندا له ئه‌وروپا دروست ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، دیداری فیلمی کوردی لە ڕۆژانی 23 تا 25ى تشرینى دووه‌م، لە هۆلی فۆلکەت هیوسی هەممەرکوولـلەن ( Folkets Hus Hammarkullen )، بەڕێوە دەچێت، كه ڕۆژی یەکەم و دەست پێکی دیدارەکە سه‌عات سێى عه‌سر ده‌بێت و جگە لە خوێندەوەی چەند گوتارێک، لەلایەن شنۆ ئەحمەدی و مۆسیقا ژەن سەباحی سەنتور و ئاسۆ دیلان و فریبۆس کەرەمی و هێرش عومەر رەزا کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیک پێشکەش دەکرێت.
له دیداره‌كه‌دا بڕیاره فیلمی درێژی زەڕ نمایش بکرێت و لە ڕۆژانی دواتردا لە سه‌عات شه‌شى ئێوارە ڕۆژانە شەش فیلمی بەشداربوو نمایش دەکرێن.
دڵشاد ئەحمەد سەرۆکی كۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە یۆتۆبۆری،له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "ئامانجی ئەم جۆرە دیدارانە بۆ پێکەوەبەستن و هاوکاری هونەرمەندانە لە ناوەوە و دەرەوە بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ ئەوەی بینەری تاراوگە بێبەش نەبن لەکاری هونەری کوردی".
بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە زیاتر ڕاى گه‌یاندووه، لە دیداری ئەمساڵدا چەندان هونەرمەندی کورد و بیانی بەشداردەبن، هه‌روه‌ها ئەم دیدارە هەوڵێکە و دەبێتە هۆی هاوئاهەنگی ناساندنی دەرهێنەر و بەرهەمی هونەری هونەرمەندانی کورد بە دونیای دەرەوە و خەڵکی کورد زمانی دانیشتووی و یۆرۆبۆری و دەوروبەری.