دواى نۆ مانگ له لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه گه‌نجێكى میسر توانى چپسى مۆز دروست بكات و دواتریش ره‌زامه‌ندى حكوومه‌تى به‌ده‌ست هێنا، تا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به‌رهه‌مى بهێنێت.
ماڵپه‌ڕِى
ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گه‌نجێك به ناوى تارق عه‌بدوڵا كه دانیشتووى شار قناى میسڕه، توانیویه‌تى بۆ یه‌كه‌مجار چپسى مۆز درزوست بكات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، تارق ماوه‌ى نۆ مانگ خه‌ریكى تاقیكردنه‌وه بووه ، بۆ ئه‌وه‌ى چپسى مۆز دروست بكات، چونكه ئه‌و شاره‌ى خۆى تێیدا ده‌ژیت، به به‌رهه‌مهێنانى مۆز به‌ناوبانگه.
له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا چه‌ندان جار هاموشۆى په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى خۆركاى كردووه، بۆئه‌وه‌ى نموونه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى بپشكنن و دواجار ره‌زامه‌ندى په‌یمانگه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێناوه و سه‌ركه‌وتوو بووه. دواتر ماوه‌ى دوو مانگ له گه‌ڵ تیمێك له هاوڕێكانى ئاماده‌كارییان كردووه، بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌نارده‌ى بازاڕ بكه‌ن.
ئێسته له ناوخۆى میسردا چپسه‌كه ناسراوه و چه‌ندان جار گه‌شتیارانى بیانیش تاقیان كردووه‌ته‌وه، تارق و هاورێكانى دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چپسه‌كه‌یان خواردنێكى نایابه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌زرش ده‌كه‌ن و به‌دواى خۆراكى ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێن.