له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق و شاندێكی بزنسكار و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا دووپات له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى كاره‌با له عێراق كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌كه‌ى د.فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی بزنسكار و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ستۆربێرگ كه سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ى ئه‌ڵمانیایی كردووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا به‌شداربوون و شاره‌زاییه‌كی دوور ودرێژیان له‌باره‌ی بارودۆخی ئابووری عیراق هه‌یه وچه‌ندان ساڵه له‌م وڵاته‌دا كار ده‌كه‌ن.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌م كۆبوونه‌ویه‌دا ئاماژه بۆ پێشخستنی میكانیزمی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران كرا بۆ كاركردن له‌م وڵاته بۆ پێشخستنی بواری ئابووری و ژێرخانی عێراق له رێی پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری درایی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیجی درێژخایه‌ن.