زانایانی زه‌وی ناسی توانیان له قاهیڕه له نزیك هه‌ڕه‌مه‌كان حه‌وت قه‌بری مۆمیاكراو بدۆزنه‌وه كه ئه‌م قه‌برانه پێكهاتبوون له جه‌سته‌ی مۆمیاكراو و چه‌ند پارچه شوێنه‌وارێك كۆن كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دروست كردنی هه‌ڕه‌مه‌كان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند شوێنه‌وارێكی میسڕی كۆن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایانی زه‌وی ناسی له میسڕ له نوێترین دۆزینه‌وه‌یاندا توانیان حه‌وت قه‌بر له باشووری شاری قاهیره بدۆزنه‌وه كه پێكهاتبوون له جه‌سته‌ی مۆمیاكراو و چه‌ند پارچه شوێنه‌وارێك كۆن كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چوار هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته ئه‌مه‌یش هه‌مان كاتی دروست كردنی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسڕه.
ئه‌م چه‌ند پارچه شوێنه‌واره پێكدێن له چه‌ند ماسكێك و پارچه به‌رده‌نی مۆمیاكراوی "پشیله، باڵنده و ئاژه‌ڵ" كه پێشووتر فرعه‌ونی میسڕ به‌ناوی "ئوسركاف" خاوه‌نی ئه‌و شوێنه‌وارانه بووه و وه‌ك دیزاین بۆ ناو كۆشكه‌كه‌ی به‌كاری هێناوه.
ئه‌م زه‌وی ناسانه ئه‌وه‌یشیان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م شوێنه‌وارانه له‌ناو ئه‌شكه‌وتێك له باشووری قاهیره له‌ناوی حه‌وت گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چوار هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته.