ئه‌مڕۆ 234 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى شارى سلێمانى تێپه‌ڕى، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌مى له شاره‌كه‌دا هه‌یه خۆى له كه‌موڕییه‌كان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له‌و شاره بێبه‌رى ده‌كات ئه‌وه له‌كاتێكدا كه ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخى هاووڵاتییانى ئه‌و شاره له ڕووى ته‌ناهیی و خزمه‌تگوزارییه‌وه به‌ره‌و خراپى ده‌چێ.
سلێمانى كه پێشتر به شارى ڕ‌ۆشنبیرى داده‌نرا، به بڕواى هاووڵاتییان و كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌و شاره ئێسته زیاتر له شارێكى پڕ توندوتیژى ده‌چێت و خه‌ریكه له پارێزگارى كردن له كولتوور و رۆشنبیرى شاره‌كه لاده‌دات.
یه‌كێتى كه حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى شاره‌كه و هێزى ته‌ناهیی و پاره و یه‌كه ئیدارییه‌كانى به ده‌سته‌وه‌یه له ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى شاره‌كه‌دا خۆى له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى هاووڵاتییان بێبه‌رى ده‌كات و به‌رپرسانى ئه‌و حزبه ده‌ڵێن، پێویسته سلێمانى ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى هاووڵاتییان ده‌ڵێن، وه‌ك ئه‌وه وایه یه‌كێتى ته‌نیا مانگێك بێت ده‌سه‌ڵاتى له شاره‌كه‌دا هه‌بێ، ئێسته به‌رپرسانى ئه‌و حزبه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن. مه‌ریوان نوورى هاووڵاتییه‌كى شارى سلێمانییه و به "وشه"ى گوت، سلێمانى له ڕووى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تاییه‌وه زۆر له دواوه‌یه، پێویست بوو ده‌سه‌ڵات له‌و شاره زیاتر پارێزگارى لێ بكات.
ڕوونیشى كرده‌وه، ده‌بوو له ساڵڕۆژى دامه‌زراندى سلێمانى به‌رپرسانى یه‌كێتى خه‌ریكى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى كولتوورى و هونه‌رى بن، نه‌ك ته‌نیا به قسه داواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره بكه‌ن.
قادر حه‌مه‌جار كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان داواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سلێمانى و ئارامى زیاتر بۆ شاره‌كه ده‌كات. ئه‌و كه ئێسته به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كێتییه له‌و شاره له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، سلێمانی شایه‌نی ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌كی زیاتره له‌ڕووی ئاوه‌دانی وخزمه‌تگوزاری و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی وسه‌روه‌ری یاسا و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی.
هاوكات قوباد تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ى ئۆباڵى كه‌موكوڕییه‌كانى شاره‌كه بخاته ئه‌ستۆى خۆى ڕاى گه‌یاندووه، پێویسته خزمه‌تی زیاتری شاره‌كه بكرێت.
سلێمانى زۆر جار بووه‌ته قوربانى ده‌ستى به‌شێكى زۆر له حزبه‌كانى ئه‌وێ و هه‌ندێكجاریش سیاسه‌ته‌كانى یه‌كێتى به‌رانبه‌ر وڵاتانى ده‌وروبه‌ر شاره‌كه‌ى به‌ته‌واوى له هه‌ندێك ماف بێبه‌ش كردووه كه له پێشینه‌یان نه‌كردنه‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و حزبه‌وه.
دواى 234 ساڵ له دامه‌زراندنى شاره‌كه ئێسته خه‌ڵكى چاویان له‌وه‌یه به‌ره‌و ئاوه‌دانى زیاتر هه‌نگاو بنرێت و كولتوورى شاره‌كه‌یش پارێزگارى لێ بكرێت.