به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كرد، 317 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى پێ ده‌درێت كه ماونه‌ته‌وه.
حاجى عابد ساڵح به‌رێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له پێگه‌ى "
بغداد الیوم" بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكراى كرد، ئه‌و بڕه پاره‌ى كه به‌غدا مانگانه ڕه‌وانه‌ى ده‌كات ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر.
ئه‌و به‌رپرسه گوتى، له چه‌ند رۆژى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێ كه هێشتا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌م بڕه پاره‌یه له رێى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ره‌وانه كراوه، كه چه‌ند رۆژى رابردوو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى نوێى عێراق كردووه.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو له باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق له كاتى ئاماده‌بوونى له دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق گوتووى كۆمه‌ڵێك بیرۆكه له باره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019 له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌رێمه‌وه به حكوومه‌تى نوێى عێراق دراون.
وه‌زیرى دارایى عێراق دووپاتیشى كردووه، كه تێڕوانینى حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ بودجه ته‌واو له تێڕوانینى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى جیاوازه.
له پێنجى ئه‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكى زۆر له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینى مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.