به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى ئه‌و حزبه‌یه به‌شدارى له ئاهه‌نگى خه‌ته‌نه‌كردنى منداڵێكدا ده‌كات و وه‌ك چالاكییش هه‌واڵه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
په‌یجى مه‌ڵبه‌ندى 7ى نه‌ینه‌واى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كرده‌وه كه "نه‌سڕوڵا سورچى” به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له مووسڵ به‌شدارى له ئاهه‌نگێكى خه‌ته‌نه‌كردنى منداڵاندا كردووه.
په‌یجه‌كه فه‌رمییه و هى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتییه به‌كۆمه‌ڵێك وێنه‌وه به‌شدارى كردنى سورچى له ئاهه‌نگه‌كه‌دا وه‌ك هه‌واڵ و چالاكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یشى به‌وه كردووه كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شدارى له ئاهه‌نگه‌كه‌دا شاندى یه‌كێتى پێكهاتبوون له كه‌مال مه‌موزینى و جاسم كاكه‌یى و غازى كاكه‌یى و ئاهه‌نگى خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه‌یش له ده‌ڤه‌رى كاكه‌یى به‌رێوه‌چووه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌و منداڵه‌ى خه‌ته‌نه كراوه و شانده‌كه‌ى یه‌كێتى به‌شداریان كردووه كوڕى كارگێرى كۆمیته‌ى ڕێكخستنى یه‌كێتى له حه‌مدانییه بووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به سه‌تان كێشه‌ى له مووسڵ هه‌یه و تا ئێسته به‌شێكى زۆر له هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچه‌یه به ده‌ست كۆمه‌ڵێك گرفت ده‌ناڵێنن.