ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، ژنى به‌رپرسێكى حكوومه‌تى عێراق موڵكێكى ده‌وڵه‌تى به‌ناوى خۆى داگیركردووه كه رووبه‌ڕه‌كه‌ى زیاتر له 12 هه‌زار مه‌تره و به‌هاكه‌ى به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقى ئاشكراى كردووه له رێى دادگاوه موڵكێكیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕِه‌كه‌ى 12 هه‌زار و 624 مه‌تر دووجایه و به‌هاكه‌ى به چه‌ندان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
ده‌سته‌كه ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و موڵكه له شارى كازمیه‌ى باكورى به‌غدایه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ناوى ژنى به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌تى عێراق تۆمار كراوه، له دادگایش موڵكه‌كه بۆ ده‌وڵه‌ت گه‌راوه‌ته‌وه.
هه‌ر یه‌كه له ئاژانسى فڕانس پریس و سكاى نیوز و چه‌ندان ماڵپه‌رى دنیا ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى نووسیویه‌تى" داگیركردنى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت یه‌كێكه له دۆسیه داخراوه‌كانى حكوومه‌ت یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێك له حزبه‌كان به‌شدارن".
سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى كرد، عێراق له ناو 180 وڵات ریزبه‌ندى یانزه‌مى هه‌یه له گه‌نده‌ڵى.