به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ولێر، ڕاى گه‌یاندووه كه سه‌رقاڵی ته‌واو كردنی ئامادهكاریهكانه بۆ ئه‌نجام دانی فێستڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی له شارى هه‌ولێر.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا هاتووه، فێستڤاڵه‌كه بڕیاره له ڕۆژه‌كانی 21 تا 23 ی تشرینى دووه‌م، له هۆڵی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌بچێ كه تیایدا چه‌ندان گرووپی موزیك و هونه‌ر له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شداربن.
فێستڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ و چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و موزیك ژه‌ن له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و پارچه‌كانی تری كوردستان به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و گرووپانه‌ی كه به‌شدارن له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له‌شاره‌كانی مه‌ریوان و مه‌هاباد و سنه و چه‌ند شارێكی تریش به‌شدارن، چه‌ندان گرووپیش له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستانه‌وه ناویان تۆمار كردووه بۆ به‌شداری كردن و شاری قامشلۆیش به چه‌ند گرووپێكی موزیك و گۆرانی له ڤیستڤالهكه دا به‌شدارن.