له دنیادا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك تووشی ژانه‌سه‌ر ده‌بن و كه‌سه‌كه دووچاری حاڵه‌تێكی به‌ئازار و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێته‌وه، به‌ڵام چی ڕووده‌دات گه‌ر ژانه‌سه‌ر نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵدا بێت؟ ئایا به چیدا بزانین كه ژانه‌سه‌ره‌كه‌مان به‌شێك نییه له نه‌خۆشی و گرفتێكی ته‌ندروستیی گه‌وره‌تر؟
ژانه‌سه‌ر یان
سه‌رئێشه‌ی توند و دووباره‌بووه‌وه‌ی به‌ئازاره و به‌ئاسایی كارده‌كاته سه‌ر لایه‌كی سه‌ر و زۆرجار كه‌سه‌كه تووشی سه‌رگێژخواردن یان لێڵبو‌ونی به‌رچاو ده‌كات و كرداره ئاساییه‌كانی ڕۆژانه‌ی لێ گران ده‌كات.
یه‌كه‌م - كاتێك سه‌رئێشه‌كه‌ت تای له‌گه‌ڵدایه: ژانه‌سه‌ر یان سه‌رئێشه‌یه‌كی توند كه له‌گه‌ڵیدا تات هه‌یه، هه‌رگیز نابێت فه‌رامۆشی بكه‌یت، هه‌ر كاتێك زانیت كه سه‌رئێشه‌كه‌ت تاشی له‌گه‌ڵدایه یان ملت ڕه‌ق بووه له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وا له‌وانه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشی "مێننجایتس"بێت، كه بریتییه له نه‌خۆشی هه‌وكردنی توێژی پارێزه‌ری مێشك و دڕكه‌په‌تك، بۆیه هه‌ر زوو گه‌ر هه‌ستت به‌م حاڵه‌ته كرد سه‌ردانی پزیشك بكه.
دووه‌م - كاتێك ژانه‌سه‌ره‌كه‌ت نیشانه‌ی ده‌ماری له‌گه‌ڵدا بێت: كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رئێشه‌كه‌تدا هه‌ستت به نیشانه‌ی ده‌ماری كرد، وه‌كو لاوازی ده‌موچاو یان لاوازی قۆڵه‌كانت، پێویسته به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت تا دڵنیا ببیته‌وه له‌وه‌ی دووچاری جه‌ڵده‌ی مێشك نه‌بووبێتیته‌وه.
سێیه‌م - كاتێك سه‌رئێشه‌كه‌ت له خه‌و خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه و له به‌یانیاندا خراپتره: كاتێك هه‌ستت كرد ئه‌زموونی جۆره ژانه‌سه‌ره‌كی نوێ ده‌كه‌یت كه له به‌یانیاندا خراپتره یان له خه‌و خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه، ئه‌وا له‌وانه‌یه مانای ئه‌وه بێت په‌ستانی نێو كه له سه‌رت زیاد بووه، بۆیه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ پشكنینی زیاتر و چاره‌سه‌ركردن.
چواره‌م - كاتێك ژانه‌سه‌رت به‌ردوام هه‌یه و دووچاری گۆڕانكاری جیاواز له پێشتر له بینایتدا ده‌بیت، به‌تایبه‌ت بینایت له‌پڕ به‌ره‌و خراپی بڕوات:
پێنجه‌م - كاتێك هه‌ست ده‌كه‌یت یان كه‌سانی چوارده‌ورت هه‌ست ده‌كه‌ن به گۆڕانێكی گه‌وره له كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتارتدا.
شه‌شه‌م - كاتێك له‌گه‌ڵ ژانه‌سه‌ردا هه‌ست به ئازار و سووربوونه‌وه‌ی چاوه‌كانت ده‌كه‌یت.
حه‌وته‌م - كاتێك هه‌ست ده‌كه‌یت خشته و كاتی ژانه‌سه‌ره‌كانت گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
هه‌شته‌م - كاتێك هه‌ست به ئازارێكی توند و جێگیر ده‌كه‌یت له سه‌رتدا و له‌كاتی جووڵه‌كانی وه‌ك پژمه و چه‌مانه‌وه و كۆكین یان هه‌ر جووڵه‌یه‌كی تری له‌پڕ خراپتر ده‌بێت، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
نۆیه‌م - كاتێك سه‌رئێشه‌كه‌ت ئازارێكی تیژی كاره‌بائاسا له ملتدا دروست ده‌كات.
وشه/ محه‌مه‌د شابان