كه‌ڕوو له كه‌لوپه‌لى نانه‌واخانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌دات و لیژنه‌ی چاودێرى له قایمقامییه‌تی شارۆكه‌كه‌یش ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نه‌خۆشی ده‌گوازنه‌وه و مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان.
یاسین محه‌مه‌د له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌لوپه‌لى ته‌واوی نانه‌واخانه‌كانی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نه‌شیاون گونجاونین بۆ به‌كارهێناو و پێویسته بگۆڕدرێن، چونكه ئه‌و ماده‌یه‌ى كه كه‌ڕووى پێده‌ڵێن و له كه‌لوپه‌له‌كانى داوه زیان به ته‌ندروستى هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕوونیشى كرده‌وه كه سه‌ردانی ته‌واوی نانه‌واخانه‌كان كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه سینیهكانیان كه‌ڕووی سه‌وزی دروست كردووه، ئه‌و نانه‌ی كه ده‌كرێته ناو ئه‌و سینیه‌وه هاووڵاتییان ده‌یخۆن و به‌كاری ده‌هێنن، بۆیه سه‌رجه‌م نانه‌واكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوو سینیه‌كان بگۆڕن به ماده‌ی ئه‌له‌منیۆم كه ماده‌یه‌كی گونجاوه و تووشی كه‌ڕوو نابێت.
كه‌ڕوو ماده‌یه‌كی به‌كتریای زیان به‌خشه له شوێنی شێ‌دار و ته‌ڕ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل دروست ده‌بێت و ده‌بێته ژه‌هر له جه‌سته‌ى مرۆڤ دا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی