لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی داوای لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كردووە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی سوپەری لای راست بكەن.
ماڵپەڕی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: میسی داوای لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە كردووە گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی لای راست بكەن بۆ پڕكردنەوەی شوێنی سێرجی رۆبێرتۆ كە لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا هەڵەی زۆری كردووە و جگە لەوەش نیلسۆن سێمێدۆی پورتوگالیش تا ئێستا وەك پێویست ئاستبەرزی خۆی پێشان نەداوە.
میسی راستەوخۆ داوای لە كارگێڕی یانەكەی كردووە بەرگریكارێكی سوپەر هاوشێوەی دانی ئەلڤێسی بەگریكاری پێشووی یانەكەیان بكڕن، بۆ ئەمەش پێشنیاری بۆ یانەكە ئەوە بووە كە هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ جواو كانسێلۆی بەرگریكاری پورتوگالی لە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بدەن.
میسی پێشی وابووە كە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم بەرگریكارە پورتوگالییە كارێكی زەحمەتە، چونكە باش دەزانێ یانەی یۆڤێنتۆس بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت.
كاپتنەكەی یانەی بەرشەلۆنە جەختیشی كردۆتەوە بۆ ئەوەی ناسناوی ئەمساڵی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەدەستبێنن، دەبێت كێشەی هێڵی بەرگریی لای راستی تیپەكەیان چارەسەر بكەن.