زۆرێك له ئێمه ته‌نیا پێستمان به‌ئاو پاك ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى پێستێكى ته‌ندروستت هه‌بێت باشتر وایه له‌برى به‌كارهێنانى ئاو زه‌یت بۆ پاكردنه‌وه‌ى پێست به‌كاربهێنرێت.
پاككردنه‌وه‌ى پێست به زه‌یته سرووشتیه‌كان بۆ هه‌مو جۆره پێستێك ده‌گونجێت و سوودى تایبه‌تى خۆى هه‌یه باشترین رێگایه بۆ پاككردنه‌وه‌ى پێست و له هه‌موو جۆره پاككه‌ره‌وه‌كانى تر به‌سوودتره.
*به‌كارهێنانى زه‌یت بۆ پاككردنه‌وه‌ى پێست واده‌كات چالاكى خانه‌كانى پێست زیاتر بێت.
*ئه‌گه‌ر میكیاژت كردبوو یان دژه خۆر‌ت به‌كارهێنابوو یان هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكى تر‌ى پێست باشتر وایه له‌برى ئاو به‌زه‌یت پێست پاك بكرێته‌وه.
*ئه‌گه‌ر پێست به زه‌یت بشۆردرێت یان پاكبكرێته‌وه ئه‌وا له به‌شى ناوه‌وه‌ى پێسته‌وه خانه‌كان له‌پیسى پاكده‌كرێنه‌وه و به‌دوور ده‌بن له میكرۆب.
پاكردنه‌وه زه‌یتیه‌كا ئه‌نجامێكى باشتر به‌پێست ده‌دات و واده‌كات خانه‌كانى پێست نوى َ ببنه‌وه وه باشتر وایه ئه‌و زه‌یتانه‌ى كه‌بۆ پاكردنه‌وه‌ى پێست به‌كارده‌هێنرێت شه‌وان یان به‌یانیان به‌كاربهێنرێت دواتر ته‌نیا پێستت به‌ئاو بشۆ. پاككردنه‌وه به‌زه‌یت نه‌ك ته‌نیا پێست نه‌رم و بریقه‌دار ده‌كات به ڵكو واده‌كات رێگه له زیوانه ره‌شه‌كان ده‌گرێت و هاوسه‌نگى چه‌ورى پێست ده‌پارێزێت.
چه‌ندان جۆر زه‌یتى سرووشتى هه‌ن كه ده‌توانرێت وه‌كو پاككه‌ره‌وه‌یه‌كى زه‌یتى بۆ پێست به‌كاربهێنرێت وه‌كو زه‌یتى گوێزهیند، گه‌رچه‌ك، كونجى، باشترین جۆرى زه‌یت بۆ پێست زه‌یتى جۆجۆبایه، چونكه پارێزگارى له ره‌نگى پێست ده‌كات و ناوچه تاریكه‌كان رووناك ده‌كاته‌وه، زه‌یتى گه‌رچه‌ك بۆ چه‌ندان ساڵه له لایه‌ن پسپۆرانى پێسته‌وه به‌كارده‌هێنرێت رێگه له زیانه‌كانى پێست ده‌گرێت و پێست له وشكبوون ده‌پارێزێت.
پێویسته تیكه‌ڵكردنى زه‌یته‌كان به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تى زه‌یتى گه‌رچه‌ك باشتر وایه له‌گه‌ڵ جۆرێكى دیكه‌ى زه‌یت به‌كاربهێنرێت چونكه ئه‌م زه‌یته قورسه بۆ پێست.
1: بۆ پێستى چه‌ور،چاره‌كى كوپێك زه‌یتى گه‌رچه‌ك له‌گه‌ڵ نیو كوپ زه‌یتى گوڵه‌به‌رۆژه تێكه‌ڵ بكه یان له‌گه‌ڵ زه‌یتى زه‌یتون به‌پێى ئاره‌زووى خۆت.
2: بۆ پێستى وشك، باشترین جۆرى زه‌یت بۆ پێستى وشك زه‌یتى زه‌یتونه باشتر وایه ئه‌م زه‌یته له‌گه‌ڵ جۆرێكى دیكه‌ى زه‌یتى پێست تێكه‌ڵ بكرێت جا هه‌رجۆرێك بێت ئاسایه.
بۆئه‌وه‌ى به‌كارهێنانى زه‌یت بۆ پێست باشترین ئه‌نجامى هه‌بێت باشتر وایه بۆ ماوه‌ى مانگێك به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێكى زیاترى هه‌بێت.