سییه‌كان دوو ئه‌ندامى گرنگى له‌شن به‌درێژیى له‌ش ئۆكسجین ده‌گه‌یه‌نن له رێگه‌ى خوێنه‌وه، هه‌مو مرۆڤێك رۆژانه 20 هه‌زار جار هه‌ناسه ده‌دات و ئه‌و ئۆكسجینه‌ى كه وه‌رى ده‌گرین له‌كاتى هه‌ناسه‌داندا پێویسته بۆ ماوه‌نه له ژیان، چونكه خانه‌كانى مێشك رۆژانه به‌رده‌وام پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى فرمانه‌كانى له‌ش جێبه‌جی بكه‌ن.
سیسته‌مى هه‌ناسه‌دان به‌شێكى گرنگه له له‌شى مرۆڤدا، هه‌ندێك پێكهاته یان كارى رۆژانه هه‌ن ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به سییه‌كان.
یه‌كه‌م: ماده‌ى سپیكردنه‌وه‌ى جلوبه‌رگ(فاست)، ئه‌م ماده‌یه به‌كارهێنه‌رێكى زۆرى هه‌یه بۆ سپیكردنه‌وه و پاكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى رۆژانه، ئه‌م ماده‌یه برێكى زۆر كلۆرینى تێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مۆنیۆم كه یه‌كێكه له‌و پێكهاته كیمیایانه‌ى كه زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت وه چه‌ندان گرفت بۆ كۆئه‌ندامى هه‌ناسه دروست ده‌كات له داهاتوودا.
باشتر وایه له‌برى به‌كارهێنانى سپیكه‌ره‌وه‌كان سابوون و ئاو به‌كاربهێنرێت بۆ لێكردنه‌وه‌ى ئه‌و پیسیانه‌ى كه هه‌ن یان بۆ لابردنى به‌كتریا، چونكه سابوون و ئاو به ته‌نیا توانایى لابردنى به‌كتریا و ڤایرۆسیان هه‌یه، به‌كارهێنانى فاست له ماڵدا جگه له‌وه‌ى ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به كه‌سانى نزیكت هیچ سوودێكى تر‌ى نییه.
دووه‌م: تۆزى فه‌رش، فه‌رشى تۆزاوى یان ئه‌و فه‌رشانه‌ى كه تووكیان هه‌یه و زۆرتر پیسبوون به‌هۆى دووكه‌ڵى جگه‌ره یان به‌كتریاوه ئه‌وا زیان به سیسته‌مى هه‌ناسه‌دان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پێویسته هه‌فتانه ئه‌و فه‌رش و مافوورانه پاكبكرێنه‌وه كه تۆزاوى ده‌بن و زۆر به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى زیان به سییه‌كان نه‌گات.
سێیه‌م: جگه‌ره‌كێشان، جگه‌ره یه‌كێكه له‌و مادانه‌ى كه زیانێكى زۆر به ئه‌ندامه‌كانى له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه، جگه‌ره‌كێشان ته‌نیا له ماوه‌ى ساڵێكدا نزیكه‌ى 300 هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نزیكن له‌كه‌سى جگه‌ره كێشه‌وه به‌هه‌مانشێوه زیان به سییه‌كانیان ده‌گات بگره له كه‌سه‌كه‌یش زیاتر كه جگه‌ره‌كه ده‌كێشێت، بۆیه باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ى جگه‌ره ده‌كێشن له شوێنێكى كراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ى زیانه‌كانى به كه‌سانى ده‌وروبه‌ر نه‌گات.
چواره‌م: به‌كارهێنانى بۆیه، بۆیه‌كردنى ناوماڵ یان به‌كارهێنانى بۆیه له ماڵدا زیانێكى گه‌وره به‌سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه بۆیه پره له پێكهاته‌ى كیمیایى زیان به‌خش چه‌ندان مه‌ترسى له‌سه‌ر سییه‌كان دروست ده‌كات و هۆكارێكه بۆ جه‌ڵته‌ى دڵ، چونكه ئه‌و پێكهاتانه‌ى كه‌له بۆیه‌كه‌دا هه‌ن له رێگه‌ى بۆنى بۆیه‌كه‌وه ده‌گات به سییه‌كان و پاشان به‌له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه.
كاتێك زیان به‌سییه‌كان ده‌گات چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش دروستبوونى ئازارى سنگ، كوورتى هه‌ناسه‌دان، كۆكه‌ى خوێنایى، زۆر نیشانه‌ى تر كه ئه‌گه‌ر به زووى ئه‌م نیشانانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له داهاتوودا ئه‌گه‌رى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان زیاتر ده‌كات.