ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ئه‌كادیمیاى كوردى یه‌كه‌م دیدارى له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى نه‌خشه‌ڕێى زمان له میدیاى كوردى ئه‌نجام دا و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ندان پرسى پێوه‌ندیدار به زمانى كوردى له میدیادا كرا.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا ڕێبوار سیوه‌یلى پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر ڕاى گه‌یاند، له ڕێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێ زمانى كوردى له میدیادا یه‌ك بخرێت و چیتر هه‌ڵه و كه‌موڕییه‌كان له شاشه و میدیاكان به گشتیی تێپه‌ڕ نه‌بن.
هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند له‌نێوان ته‌واوى میدیاكاندا دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه ببێته پردى پێوه‌ندى له نێوان میدیاكان و ئه‌كادیمایی كوردى.
به‌پێى نه‌خشه‌ڕێى پڕۆژه‌كه ئامانجى ئه‌و لیژنه‌یه چاودێریكردنى زمانى كوردى ده‌بێت و له هه‌موو بواره‌كانى میدیا و كۆنترۆڵكردنى خراپ به‌كارهێنانى زمان و هه‌وڵێك ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له هزرى زمانى.
وه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌ركى ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده‌كردنى لیستێكى تایبه‌ت ده‌بێ به ده‌سته‌واژه‌كان كه نابێ له زمانى كوردى و میدیاكاندا به‌كار بهێنرێت و ساڵانه‌یش ئه‌و میدیایانه خه‌ڵات ده‌كرێن كه به‌شێوه‌یه‌كى دروست زمانى كوردیان به‌كار هێناوه.
هاوكات "وشه" ئه‌مڕۆ به‌شدارى ئه‌و دیداره‌ى كرد و یه‌كێك ده‌بێت له‌و میدیایانه‌ى كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى یه‌كخستنى زمانى كوردى ده‌بێ له میدیادا.