توێژه‌ران و زانایانی شوێنه‌وار ناسی له چین زیاتر له 300 په‌یكه‌ریان دۆزییه‌وه كه ئه‌م په‌یكه‌رانه له‌سه‌ر شێوه‌ی شازاده‌ی چین دردوستكراون و له‌ژێر زه‌وی به‌شیوازێكی زۆر باش شاردرابۆوه و مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 100 ساڵ پێش ئێسته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین دۆزینه‌وه‌ی زانایانی شوێنه‌وار ناسی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی توێژه‌ران و زانایانی شوێنه‌وار ناسی 300 په‌یكه‌ریان دۆزیه‌وه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دا و ده‌ركه‌وت ئه‌م په‌یكه‌رانه له‌سه‌ر شێوه‌ی شازاده‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌تی چین به‌ناوی "Quin Shi Huang" دروست كراوه وه‌كو ڕێزێك بۆی و له‌كاتی جه‌نگی ئیمپراتۆرییه‌تی چین ئه‌م په‌یكه‌رانه شاردراونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م په‌یكه‌رانه پێش دوو هه‌زار و 100 دروست كراون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یه‌كه‌م ئمپڕاتۆرییهتی چینی و باس له كولتووری ئه‌و كاتی چین ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یكه‌رانه به قه‌باره‌ییه‌كی بچووك دروست كراون كه ده‌گه‌نه 55 ئینج.
زاناكان ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه تا ئێسته چه‌ند شوێنه‌وارێكی تریش هه‌ن نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌یان.