گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌ندامه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی دێته ده‌نگ و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كرێت ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتى له كۆنگره باس بكرێ.
ئازاد وه‌رتێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگرى سكرتێرى گشتیی یه‌كێتى، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ناو یه‌كێتى راگه‌یاند.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و رای گه‌یاندووه، ئۆرگانه‌كان له كۆمیته‌وه تا مه‌كته‌بی سیاسی و دواتریش سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێسته فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، نه هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌یه نه ئۆرگانی حزبییه و نه مه‌كته‌بی سیاسییه و نه سه‌ركردایه‌تی و نه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیشه.
"نادادپه‌روه‌ری له ناو یه‌كێتی ئه‌وه‌نده زۆره، له دووتوێی نامه‌یه‌كدا جێی نابێته‌وه، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه هه‌رگیز له فه‌لسه‌فه و مێژووی حزبێك ناوه‌شێته‌وه". ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی یه‌كێتی وای نووسیوه.
باڵباڵێنی ناو یه‌كێتی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ـی ئه‌یلوول، به ته‌واوه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یش به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو ئه‌و حزبه زیاتر بووه، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئه‌و حزبه باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناو حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌عدی پیره، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
روونی كرده‌وه كه ده‌كرێ ره‌خنه و گله‌ییه‌كان ببه‌ینه ناو كۆنگره و له‌وێ چیمان هه‌یه بۆ باشكردنی یه‌كێتی بیخه‌ینه‌ڕوو.
سلێمانی/ هه‌ستیار