سعوودیە راستی رووداوی كوژرانی خاشقچی راگەیاند

:: PM:05:17:15/11/2018 ‌

ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بەیاننامەی داواكاری گشتیی ئەو وڵاتەی لەبارەی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی كوژرانی جەمال خاشقچی راگەیاندكار و رۆژنامەوانی سعوودی لە ئیستەنبوول بڵاو كردەوە، ئەوەیش لەدوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ 21 گیراو لەسەر دۆسیەكە.

لە تشرینی یەكەمی رابردوو جەمال خاشقچی رۆژنامەوانی سعوودیە دوای چوونی بۆ كونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبووڵ دیار نەما، سەرەتا سعوودیە نكووڵی لە بوونی هیچ زانیارییەك لەبارەی خاشقچی كرد، بەڵام دوای ئاشكرابوون و دەركەوتنی ناڕەزایی گەورە دانی بەوەنا كە خاشقچی لەناو كونسوڵخانەكە كوژراوە.

داوكاری گشتی لە كورتكراوەیەكی رۆژنامەوانی روونی كردەوە كە لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ 21 گیراو لەسەر دۆسیەكە بەو ئەنجامانە گەیشتووە:

*ئەو بابەتە لە 9ی سێپتێمبەر دەستی پێ كرد ئەو كاتەی فەرمانێك دەرچوو بە هێنانەوەی خاشقچی بە قەناعەت پێكردنی، ئەگەرنا بەهێز دەهێنرێتەوە و ئەوەی فەرمانەكەیشی دەركردوەوە جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتیی پێشوو بووە كە فەرمانی بە سەرۆكی تیمی بەجێگەیاندنی ئەركەكە كردووە.

*بەرپرسی بەجێگەیاندنی ئەركەكە تیمێكی لە 15 كەس پێك هێناوە بۆ گەڕاندنەوەی خاشقچی بۆ سعوودیە كە تیمەكە لە سێ گرووپ پێك هاتووە (گفتوگۆكار-هەواڵگری-لۆجیستی)، بۆیە سەرۆكی تیمەكە پێشنیازی دانانی كەسێكی كردووە وەك بەرپرسی گرووپی گفتوگۆكار كە خاشقژی ناسیوە.

*جێگری بەرپرسی هەواڵگری گشتی پێشوو پێوەندی بەو راوێژكارەی پێشوو كردووە بۆ ئەو ئەركە، ئەویش رازی بووە، ئەو زانیاری داوەتە تیمەكە ئەوەی خاشقچی لەلایەن رێكخراو و وڵاتانی نەیار بۆ سعوودیە نزیك كراوەتەوە و بوونی لە دەرەوەی سعوودیە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی سعوودیە دروست دەكات، بۆیە پێویستە هانی گەڕانەوەی بدرێت. 

*فەرماندەی بەجێگەیاندنی ئەركەكە لەگەڵ شارەزایەكی بەڵگەی تاوان قسەی كردووە بە مەبەستی شاردنەوەی شوێنەواری هەر كردەیەك ئەگەر ناچار بن بە زۆر خاشقچی بگەڕێننەوە بۆ سعوودیە، ئەو كارەیش بە شێوەی تاك و بێ زایناری بەرپرسانی شارەزاكە بووە. 

*سەرۆكی تیمەكە پێوەندی بە هاوكارێكی بە رەگەز تورك كردووە بۆ ئامادەكردنی شوێنێكی گونجاو ئەگەر پێویست بكات بەزۆر خاشقچی بگەڕێندرێتەوە. بۆیە دوای ئاگەداركردنەوەی لە دۆخەكە لەناو كونسوڵخانەی سعوودیە، بۆی دەركەوت كە لە حاڵەتی شكستی گفتوگۆكان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سعوودیە، ناتوانرێت بگوازرێتەوە، بۆیە بڕیاری دا ئەگەر گفتوگۆكان سەركەوتوو نەبوون، خاشقچی بكوژرێت و بەو شێوەیە كوژرا.

*شێوازی رووداوەكە بەو شێوەیە بوو، شەڕ و گرتن و بەستنەوەی و لێدانی دەرزییەكی هۆشبردن بە رێژەیەكی زۆر كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی، بۆ ئەوەیش پێنج كەس كارەكەیان راستەوخۆ ئەنجام داوە و دانیان بەوە داناوە.

*دوای كوژرانی خاشقچی، تەرمەكەی لەلایەن پێنج بكوژەكەوە بەش بەش كراوە و بۆ دەرەوەی كونسوڵخانەی سعوودیە گوازراوەتەوە، ئەوەیشی تەرمەكەی بە هاوكارە توركەكە گەیاندووە كەسێك بووە و زانراوە، هەروەها وێنەی هاوشێوەی هاوكارە توركەكەیش دروست كراوە، هەروەها ئەوەیش زانراوە كە هەستاوە بە پۆشینی جلوبەرگی خاشقچی و لەناو حاویەكی زبڵ فرێی داوە، لەوانە كاتژمێر و چاویلكەكەی و ئەوانەی دەریان هێناو لەناو كونسوڵخانەكە.  

*كامێڕاكانی تەناهی لە تەلاری كونسوڵخانەكە پەكیان خراوە و ئەوەی كارەكەیشی كردووە ئاشكرا بووە، ئەوان پاڵپشتیی لۆجیستی كارەكەیان كردووە چوار كەسن، دەركەوتوە كە سەرۆكی تیمی جێبەجێكار بە رێككەوتن لەگەڵ بەرپرسی گرووپی گفتوگۆكردن و ئەندامانی بڕیاری كوشتنەكەیان داوە و جێبەجێیان كردووە، دواتر راپۆرتێكی بەدرۆیان داوەتە جێگری پێشووی سەرۆكی هەواڵگری گشتی بەوەی خاشقچی دوای شكستهێنانی گفتوگۆكان لەگەڵی كونسوڵخانەی سعوودیەی جێ هێشتووە.

داواكاری گشتیی سعوودیە ئەمڕۆ پێنجشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند كە لەسەر دۆسیەی جەمال خاشقچی لە 18 گومانلێكراو، تۆمەت  ئاراستەی 11 كەسیان كراوە و ئەو داوای كوشتنی ئەوانەی كر د كە فەرمانی كوشتنی خاشقچیان دەركردووە و جێبەجێشیان كردووە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل