شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له پڕۆژه بودجه‌ى عێراق پشكى پارێزگاكه جیا بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كرێ.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى جوان ئیحسان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاى گه‌یاند، داوا كراوه كه پشكى هه‌ڵه‌بجه له بودجه‌ى گشتیی عێراق جیا بكرێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ورده‌كارى گفتوگۆكان ده‌خرێنه ڕوو.
زیاتر گوتى، هاتنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌وڵێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌داهاتوو حكوومه‌تى عێراق و ته‌واوى فراكسیۆنه‌كان گرنگى به هه‌ڵه‌بجه بده‌ن و پشتگیرى له پڕۆژه‌ى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى به‌غدا بده‌ن.
هاوكات حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتى، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك یاساى بۆ دانراوه و به‌پێى یاسایش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى ئه‌و شاره بكه‌ین و پێشكه‌وتنى زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینى.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تا ئێسته هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ له بودجه‌ى گشتیی عێراق مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و ئێسته هه‌وڵه‌كان چڕ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كاره.