كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دروست كراوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای ڤیڤۆ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڤیڤۆ جیاواز له مۆبایله‌كانی تری، ئه‌م مۆبایله‌ی به‌شێوازێكی زۆر تایبه‌ت دروست كردووه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌م به‌رهه‌مه بكڕن و داواكارییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ربێت.
ڤیڤۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتی، مۆبایله‌كه له جۆری "Y95" كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 6.22 ئینجییه روونییه‌كه‌یشی به‌سیسته‌می Full HD كارده‌كات، جگه له‌وه‌یش ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ 128 گێگابایت و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 1.9 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خێراییه‌كی زۆری هه‌بێت و نرخه‌كه‌ی بگاته 256 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.