ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه شاندێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌شدارى ئاهه‌نگه‌كانى تایبه‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنى منداڵان ده‌كات و ئه‌مڕۆیش سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى و گوته‌بێژى ئه‌و حزبه ڕاى گه‌یاند، به‌شداریان له ئاهه‌نگێكى خه‌ته‌نه‌كردنى منداڵان له ده‌شتى نه‌ینه‌وا كردووه.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وه‌ك چالاكى هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌شدارى له ئاهه‌نگێكى خه‌ته‌نه‌كردنى منداڵان كردووه و نووسیویه‌تى، له ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌شداریمان كرد له ئاهه‌نگى خه‌ته‌نه‌كردنى كوڕى شێخ عه‌بدۆ شنگالى.
پیره نووسیویه‌تى، به یاوه‌رى نه‌سروڵا سورچى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵ و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى باڵاى یه‌كێتى له ئاهه‌نگێكى خه‌ته‌نه‌ى كوڕى شێخ عه‌بدۆ شنگالى كادیر و ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌كێتى به‌شدار بووین و پیرۆزبایمان لێ كرد.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنیش ئه‌و شانده باڵایه‌ى یه‌كێتى به‌شدارى له ئاهه‌نگى خه‌ته‌نه‌كردنى منداڵان كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا بڵاو كردنه‌وه‌ى جۆره چالاكییه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى كه‌وتووه‌ته به‌ر لێشاوى ڕه‌خنه.