پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژنان زیاتر له پیاوان ئاره‌زووى بازاڕكردن ده‌كه‌ن و له‌و ڕێیه‌شه‌وه سوودى زۆر به لایه‌نى ده‌روونیان ده‌گات.
د. سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بۆ "وشه"ى ڕوونكردنه‌وه كه ده‌رچوونی ژنان له‌ماڵه‌وه به مه‌به‌ستی بازاڕكردن سوودی زۆری بۆلایه‌نی ده‌روونی ژنه‌كه هه‌یه و هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ و دڵه‌ڕاوكێ.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه بازاڕكردنى له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هۆكارێكه بۆ به‌گه‌نجی مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر و بازاڕكردن بۆ ژنان وه‌ك ڕێگایه‌ك وایه بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزه نه‌رێنییه‌كان و ئارام بوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو هۆكاره ئه‌رێنیه‌ى بازاڕكردن به ژنانى ده‌به‌خشێ زیانیشى هه‌یه و د.سامان شه‌ریف ده‌ڵێت، بازاڕكردنی به‌رده‌وامی ژنان هۆكارێكه بۆ سه‌رئێشه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پاڵه‌په‌ستۆى ده‌روونی لای پیاوه‌كانیان.