لە سلێمانی نرخی تەماتە هێشتا لە بەرزیدا ماوەتەوە و بەرپرسێکیش هۆکارەکەی بۆ نەمانی بەرهەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی هەناردەی له ئێرانهوه دەگەڕێنێتەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهم 15ى تشرینى دووهم/ نۆڤێمبهر، سۆران غەفوور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، نرخی تەماتە لە عەلوەی سلێمانی لە چاو گرانییەکەی پێشوودا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەراورد بە پێشووتر هێشتا نرخهكهى بەرزە.
روونیشى كردهوه كه نرخی تەماتەی تورکی لە نێوان 1500 بۆ 1750 دیناردایە و تەماتەی ئێرانی لە نێوان 900 بۆ هەزار دیناردایە و رۆژانەیش بەردەوام چاودێری نرخەکان دەکەن.
ئاماژهى بۆ ئهوه كرد، هۆکاری گرانی نرخەکان بۆ نەمانی بەرهەمی ناوخۆ دەگەڕێتەوە کە ئێسته نەماوە بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە و جگە لەوەیش لە چاو جاراندا هەناردەی تەماتە لە ئێرانەوە کەم بووەتەوە.
ئهوه لهكاتێكدایه كه پێشتریش نرخى تهماته له تهواوى كوردستان گران ببوو، بهڵام دواتر نرخهكهى بهشێوهیهكى كهم دابهزى.
سلێمانی/ هەستیار