له سه‌یدسادق جۆزه‌ی 16 ئه‌مپێرى دانراوه، به‌ڵام هاووڵاتییانی سه‌یدسادق و شاره‌زوور ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئێسته كاره‌بایه‌كى كه‌م ده‌گاته ماڵه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، دیاری ره‌فیق قایمقامی سه‌یدسادق به "وشه"ی راگه‌یاند، له نزیكه‌وه ئاگاداری ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانین سه‌باره‌ت به كه‌می كاره‌با و شێوازی خشته‌ی كاره‌با كه دانراوه، ئێسته كێشه‌كه‌یان براوه‌ته به‌رده‌م كاره‌بای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی.
زیاتر گوتى، ڕه‌چاوی دۆخی هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له وه‌رزی زستان و كاره‌بای سلێمانیش به‌ڵێنی چاككردن و ده‌سكاریكردنی خشته‌ی كاره‌بای داوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان سوودی زیاتر له كاره‌با وه‌ربگرن.
" ئه‌و كاته‌ی كه جۆزه‌كه دانرا هاووڵاتییان خۆیان ڕه‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆزه دابنرێت و ته‌نیا به‌ڵێنیان پێدراوه كه به‌راورد به پێش جۆزه دوو هێنده كاره‌بایان پێ بدرێت، به‌ڵام ئێسته كاره‌باكه‌یان كه‌م كراوه‌ته‌وه" قایمقام واى گوت.
هاووڵاتییانی سه‌یدسادق داوایان له قایمقامی شارۆكه‌كه كردووه كه پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له كاتی دانانی جۆزه‌ی 16 ئه‌مپێری به‌ڵێنیان پێدراوه كه زیاتر له 16 سه‌عات كاره‌با هه‌بێت، به‌ڵام ئێسته كه‌متر له 10 سه‌عات كاره‌بایان پێده‌درێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئه‌و 16 ئه‌مپێره به‌شی پێداویستیه‌كانیان ناكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی