كۆمپانیای هۆندا كۆریای باشوور له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی "سانتا فی" له پێسانگاكانی وڵاته‌كه‌ی نمایش كرد و بووبه جێگای سه‌رسامی خه‌ڵك.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، نوێترین ئۆتۆمبێلی له پێشانگاكانی كۆریای باشوور نمایش كرد كه وه‌ك ده‌بینرێت به ته‌واوه‌تی گۆران كرای كردووه له دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كه و هێزه‌كه‌یشی یه‌كجار زیاد كردووه به‌راورد به ئۆتۆمبێله‌كانی پێشووتری.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله تا ساڵی 2019 ناخرێته بازاره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌نیازیشین له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگی پێ بده‌ین و بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر بكه‌ین كه بگاته 2.4 لیتر و هێزه‌كه‌ی له 200 ئه‌سپیش زیاتر بێت.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.