بڕیارە ڕۆژی سێشەم 20ى تشرینی دووەم، لە سیتی سینەما لە سلێمانی فیلمی سەمای ئەسپەکان، نمایش بکرێت و داهاتی فیلمەکەش بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی توشبووی شەلەل دەماغ تەرخان دهكرێت.
سەردار خەلیل، له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك دەرهێنەری فیلمی سەمای ئەسپەکان لهوبارهیهوه نووسیویهتى: "پێشتر ئەم فیلمە لە چەند فێستیڤاڵێکی جیهانیی نمایشکراوە و چەند خەڵاتێکی بەدەستهێناوە، فیلمەکە باسی مرۆڤدۆستی کورد دەکات، باس لە گیانی پێکەوەژیان لەناو کورددا دەکات، ئەوە نیشاندەدات کە لەکاتی راپەڕینەکەی خەڵکی کوردستاندا لە ساڵی 1991 نزیکەی 30 هەزار سەربازی عەرەب هاتنەوە ناو هەرێمی کوردستان، لەوکاتەدا خەڵکی کوردستان رێزیان گرتن و خزمەتیانکردن، لە ساڵی 2015 لە هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەغدا ئەم فیلمە نمایشکرا، کە یەکەمجار و یەکەم فیلمی کوردییە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نمایشبکرێت".
فیلمى سەمای ئەسپەکان "The Dance Of The Horses" بەرهەمی بەشی ھونەری سینەمای سلێمانییە، لە دەرھێنانی سەردار خهلیل. هەریەک لە هونەرمەندان "عومەر دڵپاک، نزار سەلامی، عەبدولڕەزاق محەمەد، کاوە قادر، سۆلین دڵپاک" لە فیلمەکەدا رۆڵی سەرەکی دەبینن.