پیاوێک دوای ئەوەی بەشوێن هاوڕێکانیدا ڕادەکات تا بۆ گاڵتەکردن بە مارێکی کوبرا بیان ترسێنێت، مارەکە دەیدات بە دەستییەوە و پێی دەمرێت.
پیاوێکی خەڵکی هیندستان بەناوی "جاگادیش" لەگەڵ هاوڕێکانیدا سەردانی پیاوێکی ناسراو دەکەن کە بە شمشاڵ سەما بە ماری کوبرا دەکات و یارییان پێ دەکات.
لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە کە لە ماڵپەڕی "
دەیلی مەیڵ"ی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە جاگادیش هەوڵدەدات سەیرکەرانی ئەوناوە بە مارەکە بترسێنێت، و کاتێكیش پێشناری بۆ دەکرێت لەلاین خاوەنی مارەکە کە بیکاتە ملی، ڕازی دەبێت.
لەوکاتەی جاگادیش داوا دەکات وێنەی بگرن، مارە کوبراکە پێوەی دەدات و بە ژەهرە کوشندەکەی دەستی ژەهراوی دەکات، پاشان دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و لەوێدا ڕادەگەیەندرێت کە مردووە.
هەرچەندە خاوەن مارەکە ژەهری ماری کوبراکەی چەند حەفتەیەک بەر لە ڕووداوەکە دەرهێنا بوو، بەڵام مارەکە ژەهرەکەی هەمدیسان بەرهەم هێناوەتەوە.
داوایەکی یاسایی لەسەر خاوەنی مارەکە بەرزکراوەتەوە، لەهەمن کاتدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاواز بەرانبەر ڕووداوەکە هەیە و هەندێك کەس جاگادیش بە گەمژە و نەزان ناو دەبەن و دەڵێن هیوا دەخوازین مارەکە نەکوژرابێت بۆ پێوەدانی بە کەسێکی نەزان.
وشە/ محەمەد شابان