بیبه‌رى سه‌وزى توون یه‌كێكه له به‌رهه‌مه سه‌وزییه زۆر گرنگ و به سووده‌كان، به‌گشتى خه‌ڵك زۆر ئاره‌زووى ده‌كه‌ن له به‌كارهێنان و ئاماده‌كردنى ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا، تاكه زیانى ئه‌وه‌یه كه‌نابێت مرۆڤ خوو به خواردنى زۆرى بیبه‌رى سه‌وزى توونه‌وه بگرێت چونكه زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش بیبه‌رى سه‌وزى توون له بوارى ته‌ندروستیدا ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه كه تا ئێسته نه‌تبیستووه.
سووده‌كانى بیبه‌رى سه‌وزى توون بۆ ته‌ندروستى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1. ڕێژه‌یى كۆلیسترۆڵى خوێن داده‌به‌زێنێت و تواناى هاوسه‌نگ كردن و كۆنتڕۆڵكردنى كۆلیسترۆڵى هه‌یه، به‌مه‌یش دڵ ده‌پارێزێت له گیروگرفت.
2. زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری دەمار و جوومه‌گه، هه‌روه‌ها ڕێگری کردن لەگەیاندنی ئازار بۆ مێشک.
3. بیبه‌رى توون بێتاكارۆتینى تێدایه كه له‌ش ده‌یگۆرێت بۆ ڤیتامین A، ئه‌و ڤیتامینه‌ى كه گرنگه بۆ هێشتنه‌وه‌ى ته‌ندروستى چاوه‌كان.
4. ئازارى جیوبى لووت كه‌م ده‌كاته‌وه، و بەسوودە بۆکەمکردنەوەی داڕزان و برینی لووت و تەنگە نەفەسی و رزگاربوون لەبەکتریای بۆڕی هەناسە، هەروەها دڵخۆشت دەکات.
5. رێگریکارێکی باشە بۆ دوورخستنەوەی نەخۆشییەکانی خوێن، بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن.
6. تواناى ڕێكخستنى شه‌كرى هه‌یه له خوێندا.
7. به‌گشتى به كۆگایه‌كى خۆراك به‌خش داده‌نرێت بۆ له‌ش، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌جۆره‌كانى ڤیتامینات و كڤیتامین و بوڤیتامین (G) و پۆتاسیۆم و ئاسن و مه‌گنیسیۆم.
8. به‌شێوه‌یه‌كى خێرا چه‌ورى له‌ش ده‌توێنێته‌وه و ڕزگارمان ده‌كات له كێشى زیاده‌ى له‌ش.
9. تەمەنیش درێژ دەکات و بەرێژەی 14% مردن کەم دەکاتەوە.