هێل 17 سوودى هه‌یه‌ و یه‌ك زیانى هه‌یه‌

:: AM:09:11:16/11/2018 ‌
هێل، پێکهاتەیەکی خۆراکی بۆن خۆشە و تامێکی خۆش دەبەخشێت بە خواردنەوەکان بە تایبەت قاوە و چا، هاوکات سەرچاوەی سەرەکی ئاسن و مەنگەنیزە و سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، له‌خواره‌وه‌دا باسى 20 سوودى هێل ده‌كه‌ین كه‌ تاكو ئێسته‌ نه‌تبیستوو:

1. وادەکات هەستی برسێتی زیادبێت، ئەمەیش بەسوودە بۆ ئەوانەی ئارەزووی خواردنیان کەمە، هه‌ست كردنیان به‌خواردن زیاتر ده‌كات.

2. ڕێگا لە قەبزبوون دەگرێت. 

3.بەسوودە بۆ لەناوبردنی بۆنی دەم.

4. بۆ چاره‌سه‌رى قورحه‌ و نه‌خۆشییه‌كانى ده‌م و ددان به‌ سووده‌.

5. کۆلیسترۆلی زیانبەخش کەم دەکاتەوە.

6. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ کرداری هەرس و تەندروستی ئێسک.

7. یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات لە گواستنەوە ئۆکسجین.

8. پێکهاتەی دژە شێرپەنجەی تێدایە، کە رێگا لە دروستبوونی وەرەم دەگرێت.

9. ئازاری سوڕی مانگانەی ژنان کەمدەکاتەوە.

10. خۆراكێكی باشە بۆ جوانهێشتنەوەی قژ بەهۆی ئەو بڕە ڤیتامینەی تێیدایە.

11. مرۆڤ لە هەڵچوونی دەروونی و خەمۆكی دەپارێزێت.

12. سه‌رئێشه‌ له‌ناو ده‌بات.

13. ڕێگە لە كەمخوێنی دەگرێت.

14. پێست دەپارێزێت.

15. سوڕی خوێن چالاك دەكات.

16. وەك دەرمانێك بۆ نه‌خۆشییه‌كانى كۆكەو سەرمابوون و تا ناسراوە.

17. نه‌هێشتنى بۆنى ناخۆشى ئاره‌قه‌ى له‌شت له‌ هاویناندا.

لەبەر ئەم هۆكارە تەندروستیانە و چه‌ندانى تریش باسمان لێوه‌ كرد پێویستە ڕۆژانە هێل بخورێت و بكرێتە زۆربەی خواردنەكانەوە كە ڕۆژانە دەیخۆین، زۆرخواردنى تاكه‌ زیان به‌ پیاو ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تواناى سێكسى پیاوان لاواز ده‌كات و هه‌ندێك كات بۆماوه‌یه‌ك نایهێڵێت، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕاى سوودى زۆریش پیاوان ده‌بێت وریا بن له‌ زۆر به‌كارهێنانى.



وشە - محەمەد میران