یه‌كێتى: گۆڕان له ئێسته‌وه بنه‌مایه‌كى تر‌ى ئاژاوه‌گێڕى داده‌نێت
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كێتى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له ڕێى گرووپى ده‌ستڕۆیشتووه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕان له كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێبه‌ش بكه‌ن. ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى ده‌ڵێت، یه‌كێتى بچووكه و به بچووكى بیر ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌وڵى پیلانگێڕییه‌كى له‌مشێوه‌یه ده‌دات.
له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولى ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له حزبى دووه‌مى كوردستانه‌وه بووه‌وه حزبى سێیه‌م و ژماره‌ی كورسییه‌كانیشى له 24 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه دابه‌زی بۆ 12 كورسی، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان سێ كورسیی په‌رله‌مانى زیاد كرد به جۆرێك له 18 كورسییه‌وه گه‌یشته 21 كورسی.
به‌بڕواى چاودێران، زیادكردنى ئه‌و كورسییانه‌ی یه‌كێتى، به‌رانبه‌ر به گۆڕان لوتبه‌رزی كردووه و ئێسته هه‌وڵى بێبه‌شكردنى له پرۆسه‌ى حوكمڕانى كوردستان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه، به"وشه"ى گوت، گرووپێك له ده‌ستڕۆیشتووانى ناو یه‌كێتى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان گۆڕان له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بێبه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هه‌وڵه‌كانیان سه‌رى نه‌گرتووه و پارتى گوێى به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.
لاى خۆیه‌وه نزار مه‌حموود ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و گرووپه‌ى یه‌كێتى كه سه‌رپه‌رشتى ساخته‌كارییه‌كانیان ده‌كرد له دژى گۆڕان، هه‌ر ئه‌وانیش ئێسته پیلان دژى بزووتنه‌وه‌كه ده‌گێڕن و نایانه‌وێ كارى بزووتنه‌وه‌كه بچێته پێشه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه له به‌رپرسانى گۆڕانه‌وه ده‌ستى كه‌وتووه، بیانووى یه‌كێتى بۆ به‌شدارى پێنه‌كردنى گۆڕان لاى پارتى، ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز یه‌كێتى پارتى جێنه‌هێشتووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بووه. هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به به‌شدارى گۆڕان له حكوومه‌ت دۆخى یه‌كێتى له ڕووى دارایی و گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسی.
به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ناو گۆڕان، بافڵ تاڵه‌بانى كه ئێسته ئاراسته‌ى كارى یه‌كێتى ده‌كات، پیلانى بێبه‌شكردنى گۆڕ‌انى له حكوومه‌تى داهاتوو داناوه، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێ ته‌واوى سه‌ركرده‌كانى ناو گۆڕان ڕ‌ازى بكات و له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان پۆستیان پێ بدات، بۆیه نایه‌وێ له‌و كێكه‌ى به‌ر یه‌كێتى ده‌كه‌وێ، گۆڕان به‌شێكى ببات.
چالاكى موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، زانیارییه‌كانى "وشه" پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، یه‌كێتى خۆى به براوه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت و هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتنی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ پارتى بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێكى تر هه‌بێ له پرۆسه‌كه‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ی دا، گۆڕان ده‌ستى به پارتیشه‌وه سووتاوه كه پێشتر ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ییمان له حكوومه‌ت هه‌بووه، به‌ڵام پارتى حزبى یه‌كه‌مى كوردستانه و زۆر هه‌وڵ نادات لایه‌نێك بێبه‌ش بكات، له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتى حزبێكى بچووكه و به بچووكى بیر ده‌كاته‌وه.
"یه‌كێتى بووه‌ته حزبى پۆست و پله و پاره و سیفه‌تى حزبى له ده‌ست داوه، ناتوانن ئاراسته‌ى سیاسیی خۆیان بگۆڕن و بوون به پاشكۆى پارتى و پاشكۆیش به‌رده‌وام بیر له پیلانگێڕى به‌رانبه‌ر لایه‌نى تر ده‌كاته‌وه، وا بیر ده‌كه‌نه‌وه به‌شێك له‌و كێكه‌ى به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێ گۆڕان ده‌یخوات" موهه‌ندیس واى گوت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه یه‌كێتى به‌ڵێنى زۆرى به خه‌ڵكى خۆى داوه و به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كانیشیه‌وه به پێویستى ده‌زانن پۆستیان زۆر بێت، ئه‌وه‌یش یه‌كێكى تره له‌و هۆكارانه‌ى كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕان بێبه‌ش بكه‌ن له حكوومه‌ت.
له به‌رانبه‌ردا سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ڵێت، گۆڕان به‌و قسانه‌یان ده‌یانه‌وێ بنه‌مایه‌كى تر‌ى ئاژاوه‌گێڕى دروست بكه‌ن.
پیره بۆ "وشه" گوتى، پلانى ڕێگرى له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ به‌شدارى گۆڕان له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بوونى نییه و ئه‌و قسانه ڕاست نین. پێوه‌ندییه‌كانى گۆڕان و یه‌كێتى ئاسایین و پێمان خۆشه باشتریش ببێ.
"له‌م قۆناغه‌دا به ئاسایی ده‌بینین گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكى تر ڕێك بكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێسته گۆڕان باسى ده‌كات، هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنى بنه‌مایه‌كى تر‌ى ئاژاوه‌گێڕى" سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره واى گوت.