به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى دووه‌م، ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه‌باران له كات و شوێنی جیاواز، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 20 پله و نزمترینی 14 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 19 پله و نزمترینی 11 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 15 و 11 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 21 و 14 دا ده‌بن.