ئه‌و سوودانه‌ى کشمیش كه‌ تا ئێسته‌ نه‌تزانیوه‌

:: PM:12:54:16/11/2018 ‌
کشمیش یەکێکە لە ھەرە باوترین میوە وشک کراوەکان بە پێی ئەوەی کە تامێکی خۆشی ھەیە لە ئامادە کردنی زۆربەی خواردنه‌كاندا بەکاردێت و ھەروەھا لە زۆر بەی شیرینییە ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژئاواییەکانیشدا بەکاردێت.

كشمیش دروست دەکرێت لە وشک کردنەوەی ترێی دەوڵەمەند بە شەکر و باشترین ترێ ترێی سپیە بۆ وشک کردن و کردنی بە مێوژ. زۆر سوودی تەندروستی ھەیە لە خوارەوە باسیان دەکەین: 

1. بە پاککەرەوەیەکی سرووشتی دادەنرێت بۆ لە ناوبردنی میکرۆب و بەکتریای زیانبەخش کە تووشی دانەکان دەبێت و پوک تووشی ھەوکردن دەکات.

2. بەھێزترین دژەئۆکسیدی تێدایە کە بەسەرچاوەیەکی گرنگی وزە دادەنرێت بە ھۆی بوونی بڕێکی زۆر شەکر، چالاکی لەش رێك دەکات، بۆیە بۆ ژنانی دووگیان زۆر بەسوودە لە ماندووبوون و بێزاری ڕزگاریان دەکات.

3. بە چارەسەرێکی زۆر  باشی جگەر دادەنرێت، لەش پاک دەکاتەوە لە ژەھری کەڵەکە بوو و فڕێی دەداتە دەرەوە.

4. چالاکییەکانی مێشک زیاد دەکات وەک: زیرەکی، توانای وەرگرتن، تێگەیشتن، بیرکردنەوە و شیکردنەوە و بیرەوەری بەھێز دەکات.

5. ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێداتە، بۆیە ڕێژەی فشاری خوێن ڕێک دەخات، ھەروەھا پارێزگاری لە نەخۆشیە ترسناکەکان دەکات وەک نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان.

6. ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی ھەزم کردن دەدات و وادەکات ھەست بە تێری بکەیت ، ھەروەھا ناھێڵێت قەڵەو بیت و کێش دادەبەزێنێت، چونکە چەوری کۆبووەوە لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا دەتوێنێتەوە. 

7. چارەسەرێکی کاریگەری ھەیە لە ھەوکردنە جۆراوجۆرەکان، وەک ھەوکردنی جگەر و پەنکریاس و جومگەکان و ڕۆماتیزم. 

8. یارمەتی ئارامبوونەوە دەدات و لەش ڕزگار دەکات لە دودڵی و دڵەڕاوکێ بەھۆی بوونی فۆسفۆر و پۆتاسیۆم.


وشە - محەمەد میران